نێچیرڤان بارزانی: زۆر نزیکین لە چارەکردنی کێشەکانەوە
__2015_06_05_h21m39s45__RM.jpg)
دهۆک-KDP.info-سەرۆکوەزیرانی کوردستان سەبارەت بە دۆخی دارایی و ئابووری، رایگەیاند کە، زۆر نزیكین لە چارەکردنی كێشەكانەوە. دووپاتی كرده‌وه كه هه‌رێمی كوردستان خوازیاری گەیشتنه بە چارەسەری و ڕوونی كرده‌وه كه ئەوەی بۆ هەرێمی كوردستان گرینگە، گەیشتنە بە ڕێككەوتن لەسەر بودجە.
سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ 5/6/2015 (نێچیرڤان بارزانی) سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان بە ئامادەبوونی پارێزگاری دهۆك، هۆتێلی پێنج ئەستێرەی ڕیكسۆسی له دهۆك كردەوە كە لە لایەن كۆمپانیای یووبی هۆڵدینگی كەرتی تایبەتەوە دروست كراوە. دوای ڕێوڕەسمی كردنەوە، سەرۆكوەزیران بەش و پێكهاتەكانی هۆتێله‌كه‌ی بەسەر كردەوە كە بە شێوەیەكی مۆدێرن و بە كوالیتییەكی بەرز دروست كراوە.
دواتر سەرۆكوەزیرانی هەریمی كوردستان لە وتەیەكدا وێڕای دەستخۆشی لە خاوەنی پڕۆژەكە و كۆمپانیای جێبەجێكار، كردنەوەی ئەو هۆتێلەی بە هۆكارێكی دیكەی خزمەگەیاندن بە پارێزگای دهۆك ناوبرد. هه‌روه‌ها ڕەوشی ساڵانی نەوەدەكانی گێڕایەوە كە لە دهۆك سەرەڕای زەحمەتی زۆر، هەوڵیان دا كەرتی تایبەت هان بدەن بۆ ئەنجامدانی كۆمەڵێك پڕۆژەی وەبەرهێنان و گوتی: لەو سەردەمەدا بە هۆی هەڕەشەی ئەمنی و ئابڵۆقەی ئابووریی حكوومەتی ئەوكاتی عێراقەوە، لەو باوەڕەدا نەبوون كە ئەو پڕۆژانە لە پارێزگاكە و ناوچەكانی دیكەی كوردستان بە شێوەیەكی گشتی بەردەوام بن و سەركەوتن بە دەست بهێنن، بەڵام ئەو دۆخە دوای ساڵی 2003، و ڕووخانی ڕژێمی عێراق گۆڕانكاری بەسەردا هات و بڕوامان وابوو كە كەرتی تایبەت دەتوانێ ڕۆڵێكی گرنگ لە ئاوەدانكردنەوەی وڵات‌دا بگێڕێت.
سه‌رۆكوەزیران كەرتی تایبەتی بە داینەمۆی سەرەكیی پێشكەوتنی وڵات لە ڕووی ئابووری و بازرگانییەوە له قه‌ڵه‌م دا كە بە هۆی بەشداریی جددیی ئەو كەرتەوە، وڵات پێشكەوتنی بەرچاو بە خۆیەوە دەبینێت. دروستكردنی ئەو هۆتێلەشی به نموونەیەكی كار و بۆ زەحمەتی زۆری كەرتی تایبەت لە پارێزگای دهۆك گەڕاندەوە كە دەروازەیەك بۆ كار لەو پارێزگایە دەكاتەوە. لەو ڕووەوە بە پێویستی زانی ئەگەر كەرتی تایبەت هاوكاریان بێت، ئەوا حكوومەتیش ئاسانكاری و هاوكارییان دەكات، ئەوەش بەرەوپێچشوونی زیاتری وڵاتی لێدەكەوێتەوە.
نێچیرڤان بارزانی لە وتەكەیدا ئاماژەی بە كەرتی تایبەت كرد كە لە دوای دەرچوونی یاسای وەبەرهێنان لە ساڵی 2004ەوە ڕۆڵی سەرەكیی خۆی بینیوە و خۆشحاڵیی خۆیشی نیشان دا بەوەی كە لە ئێستادا كەرتی تایبەت لە جیاتی پڕۆژەكانی نیشتەجێبوون، گرنگییەكی زیاتر بە بوارەكانی دیكەی وەك كشتوكاڵی و پیشەیی دەدات، دروستكرنی كارگەكانیشی بە هۆكارێكی باش وەسف كرد بۆ ڕەخساندنی هەلی كار بۆ هاووڵاتییان و وەك پڕۆژەیەكی گرنگیش، قازانجی ماددیی وەربەهێنەران لە ناوخۆی كوردستان ناچێتە دەرەوە.
سەرۆك وەزیران لێدوانێكی ساڵی 1998ی خۆی لە ڕێوڕەسمی كردنەوەی ئەوكاتی فرۆشگای مازی لە دهۆك وەبیر ئامادەبووان هێنایەوە كە تیایدا گوتبووی بڕیارمان داوە لەم وڵاتەدا بمێنینەوە و دەبێ ئاوەدانی بكەینەوە، چونكە ئێمە هیچمان لە وڵاتانی دیكەی دەوروبەرمان كەمتر نییە. لەو ڕووەوە حكوومەت ئاسانكاری بۆ كەرتی تایبەت دەكات و ئەوانیش پێویستە ڕۆڵی زیاتر لە ئاوەدانكردنەوەی كوردستاندا بگێڕن. هه‌روه‌ها ڕۆڵی بەڵێندەران و بازرگانانی كوردستانی بۆ هاوكاریی پێشمه‌رگه له شەڕی دژی چەكدارانی داعشدا بەرز نرخاند و ڕایگه‌یان فەرماندەكانی هێزی پێشمەرگە له پارێزگای دهۆك، سوپاسی ئه‌وانیان كردووه كه ئیمكانیاتی خۆیان خه‌رج كردووە و هاوكاریی پێشمەرگە و ئاوارەكانیان كردووە.
سەرۆكوەزیران هه‌روه‌ها باسی لەوە كرد كە لە كاتی ڕووبەڕووبوونی وڵات لەگەڵ كێشەیەك، پێویستە هەموو تاكێكی گەل هەست بە بەرپرسیارێتی بكات و ئەوەش جێگەی دڵخۆشییە كە ئێستا بە بەڵێندەر و پێشمەرگە و پۆلیس و سەرجەم تاكەكانی كوردستانەوە، لەگەڵ حكوومەت ئەو بەرپرسیارێتییەیان لەسەر شان هەڵگرتووە.
سەبارەت بە دۆخی دارایی و ئابووریش، (نێچیرڤان بارزانی) گوتی زۆر نزیكین لە چارەکردنی كێشەكانەوە. هه‌روه‌ها دووپاتی كرده‌وه كه هه‌رێمی كوردستان خوازیاری گەیشتنه بە چارەسەری و ڕوونی كرده‌وه كه ئەوەی بۆ هەرێمی كوردستان گرنگە، گەیشتنە بە ڕێككەوتن لەسەر بودجە.
ڕاشیگەیاند هه‌رێمی كوردستان ئه‌وله‌وییه‌تی ئه‌وه‌یه كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌غدا چاره‌بكات و گوتی ئێمە دەمانەوێ كێشەی دارایی و بودجە لەگەڵ بەغدا چارە بكەین، بەڵام لە كاتی سووربوونی بەغدا له‌سه‌ر چارەنەكردنی ئەو بابەتە، ئەوا ئێمە ناچار دەبین هەندێ ڕێگەی دیكە بگرینەبەر. بەغدا غه‌در لە هەرێمی كوردستان ده‌كات، گه‌ڕان به دوای چاره‌سه‌ری دیكه‌دا به هیچ شێوه‌یه‌ك پرسێكی سیاسی نییە و سیاسەتی ئێمە هاوكاریكردنی سەرۆكوەزیران عەبادییە و سیاسەتی پێشتریشمان هەروا بووە، ئه‌م پرسه به ته‌واوی پرسێكی ئابوورییه و ئەگەر لە ڕووی ئابوورییەوە تێگەیشتنێكی باش بۆ كێشەكانی هەرێمی كوردستان نەبێت، ئەوا ناچارین به دوای چاره‌ی دیكه‌دا بگه‌ڕێین.
ده‌قی وتاری نێچیرڤان بارزانی له ڕێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی هۆتێلی ڕیكسۆس له دهۆك
ڕۆژباش هه‌موو لایه‌ك بخێر بین، سه‌رچاڤا..
گه‌له‌ك كه‌یفخۆشم ئه‌ڤرۆ ل باژێرێ دهۆكێ به‌شداریێ دكه‌م ل ڕێوره‌سما ڤه‌كرنا ڤێ هۆتێلا كو كۆمپانیا یووبی هۆڵدینگ دروست كری ل دهۆكێ، دجهێ خۆدایه به‌ری هه‌ر تشته‌كی گه‌رمترین پیرۆزباهیێ ل وان بكه‌م و ب ڕاستی ئه‌و تشتێ من ئه‌ڤرۆ دیتی لێره، ئه‌وان تشته‌كێ گه‌له‌كێ جوان یێ ئاڤا كری و بێگومان ئه‌ڤ هۆتیلا ئه‌ڤرۆ د ڕێوڕه‌سمه‌كا وه‌كی ئه‌ڤرۆدا هاتیه ڤه‌كرن، دێ خزمه‌ته‌كا زۆر بۆ دهوكێ وه‌كی پارێزگه‌ها دهوكێ ب شێوه‌یه‌كێ گشتی كه‌ت.
مه گه‌له‌ك جارا به‌حس كریه ئه‌گه‌ر ل بیرا وه بیت، ل ده‌ستپێكرنا سالێن نۆهه‌تێ ژیدا، ده‌ما ل دهوكێ بووم، به‌رده‌وام مه هه‌ول دا ئه‌م كه‌رتێ تایبه‌ت هان ده‌ین داكو پرۆژێت باش ل ڤێ ده‌ڤه‌رێ بجی بكەت. ده‌ستپێكرنا وێ كاره‌كێ زۆرێ ب زه‌حمه‌ت بوو و ئه‌و باوه‌ری ژی نه‌بوو كو ئه‌ڤ پرۆژه‌یه ل ڤی باژێڕی و پارێزگه‌هێدا و ل كوردستانێ ب ئاوایه‌كێ گشتی دێ به‌رده‌وام بن، چونكی گه‌فێن ئه‌منی لسه‌ر هه‌رێما كوردستانێ هه‌بوون، دۆرپێچه‌كا ئابووری لسه‌ر هه‌رێما كوردستانێ هه‌بوو ژ لایێ عێراقێڤه و ل ده‌رڤه‌ژی لسه‌ر عێراقێ ب شێوه‌یه‌كێ گشتی هه‌بوو، ئه‌و هیڤی نه‌بوون كو پرۆژێت مه‌زن د هه‌رێما كوردستانێدا دكارن سه‌ركه‌فتی بن.
پشتی سالا 2003ێ ڕه‌وشه‌كا دی ل هه‌رێما كوردستانێ چێ بوو و مه وه‌كی حكوومه‌ت هه‌ر ل ده‌ستپێكرنا پشتی ڕووخانا ڕژێمێ، باوه‌ریا مه ئه‌و بوو كو نها پێویسته كه‌رتێ تایبه‌ت ڕۆلێ خۆ ببینیت ل ئاڤه‌دانكرنا ولاتی. بێگومان پێشكه‌فتنا هه‌ر ولاته‌كی، پێشكه‌فتنا هه‌ر ئابوورییه‌كێ، پێشكه‌فتنا هه‌ر بازرگانییه‌كێ، كه‌رتێ تایبه‌ت داینه‌مۆیا سه‌ره‌كی یا پێشڤه‌برنا ولاتییه. بێی كه‌رتێ تایبه‌ت نه مومكنه ولات پێشبكه‌ڤیت. بێی كه‌رتێ تایبه‌ت و به‌شدارییا كاریگه‌ر و جددییا وان د پرۆژادا، مومكین نییه ولات به‌ره‌ڤ پێش بچیت. نموونه‌یه‌كا وێ یا دروست، ئاها ئه‌ڤرۆ ئه‌ڤ هوتێله‌یه كو ئه‌م ئه‌ڤرۆ دبینین ژ ئه‌نجاما كار و زه‌حمه‌ته‌كا زۆر یا كه‌رتێ تایبه‌ت یێ دهوكێ هاتییه ئاڤاكرن. بێگومان ئه‌گه‌ر كه‌رتێ تایبه‌ت دگه‌ل حكوومه‌تێدا هاریكار بیت، حكوومه‌ت ژی پێویسته ل هه‌مبه‌ری وێ، ئاسانكارییا بۆ كه‌رتێ تایبه‌ت بكه‌ت. هنگی، بێگومان ولاتێ مه دێ گه‌له‌ك زێده‌تر ژڤێ، به‌ره‌ڤ پێشڤه چیت.
ئه‌ڤرۆ خۆشبه‌ختانه پشتی سالا 2004ێ و پشتی مه یاسایا وه‌به‌رهێنانێ ل كوردستانێ چێكری، كه‌رتێ تایبه‌ت ل كوردستانێ ڕۆڵێ خۆ دیت، ڕۆلێ خۆ یێ سه‌ره‌كی دیت و ڕۆله‌كێ جددی د ئاڤه‌دانكرنا ولاتیدا دیت. به‌لێ، ده‌ستپێكرنه‌كا باش بوو، ڕاسته زیده‌تر گرانی دا سه‌ركه‌رتێ ئاڤاكرنا خانوبه‌را، لێ ئه‌م كه‌یفخۆشین كو نها هێدی هێدی ئه‌م دبینین كه‌رتێ تایبه‌ت به‌رێ خۆ دده‌ته وه‌به‌رهێنانێ د وارێن دی‌دا ژی، وارێن كارسازی، كشتوكالی و بازرگانی. ئانكو ئه‌ڤ تشته پێویستن بۆ ولاتی مه كو ئه‌م به‌رێ خۆ بده‌ینه ڤان تشتا. دروست نییه ئه‌م د ولاته‌كێدا بژین هه‌ر تشتی ئه‌م ژ ده‌رڤه بینین، هیچ تشته‌كی ل كوردستانێ چێ نه‌كه‌ین. ماست، په‌نیر، تشتێ دی یێ كشتوكالی، هه‌ر تشته‌كێ تو ل كوردستانێ دبینی هه‌می ل ده‌رڤه تێت، ئانكو ئه‌م یێت بوویه بازاڕه‌كی خه‌رجكرنێ یێ بێ‌مانا.
باوه‌ر دكه‌م ئه‌ڤرۆ وه‌ختێ ڤێ چه‌ندێ یێ هاتی كو كه‌رتێ تایبەت زێده‌تر به‌رێ خۆ بده‌ته ڤان وارا، وارێ كارسازی، كشتوكالی و ئه‌ڤه ئه‌و وارن ئه‌ڤێت كو ولاتی به‌ره‌ڤ پێشڤه دبه‌ن، ئه‌ڤه ئه‌و وارن كو ده‌لیڤا چێكرنا كاری بۆ خه‌لكه‌كی زیده‌تر دئینیت. ب باوه‌ریا من نها پێویسته كه‌رتێ تایبه‌ت ل كوردستانێ به‌رێ خۆ بده‌ته ئاڤه‌دانكرنا كوردستانێ دڤان واراندا، چێكرنا كارگه‌هان، وه‌به‌رهێنانه د وارێ كشتوكالی و كارسازیدا.
من باوه‌رییه‌كا دروست هه‌یه كو كه‌رتێ مه یێ تایبه‌ت نها گه‌له‌ك یێ هاتیه گوهه‌رتن. تێته بیرا من سالێت نۆهه‌تا ده‌ما كو ل دهوكێ بووم، باوه‌ر بكه‌ن بۆ تشته‌كێ گه‌له‌كێ بچووك پێویست بوو كه‌رتێ مه یێ تایبه‌ت پشتا خۆ ب مووسلڤه گرێ بده‌ت. ئه‌ز بیژم هون شاهدیا ڤێ چه‌ندێ دده‌ن، ل باژێری دهوكێ بۆ بچویكترین تشتا، ئیعتمادا كه‌رتێ مه یێ تایبه‌ت، بزنسمه‌نێت مه، بازرگانێت مه، زێده‌تر ل سه‌ر مووسل بوو. سوپاس بۆ خودێ ئه‌ڤرۆ ئه‌ڤ ڕه‌وشا چێ بووی نها بازرگانێت مه، وه‌به‌رهێنه‌رێت كوردستانێ، به‌حسێ چینێ دكه‌ن، به‌حسێ وه‌به‌رهێنانێ ل ولاتێت ده‌رڤه، ل ئه‌وروپا دكه‌ن. ئه‌ڤه بخۆ گوهڕینه‌كا مه‌زن و پێشكه‌فتنه‌كا گه‌له‌ك یا گرنگه د كوردستانێدا ڕوی دای و جهێ سه‌ربڵندی وجهێ كه‌یفخۆشیێیه، هیڤیا من ئه‌وه یا به‌رده‌وام بیت.
ئه‌ڤ كارێ ئه‌ڤرۆ یووبی هوڵدینگ ل دهوكێ كری، بێگومان كاره‌كێ وان یێ پیرۆزه و كارێن دی یێن باشتریش یێت كری، ده‌سخوشیێ لێ دكه‌م، هیڤیا من ئه‌وه نموونێت وان ل كوردستانێ زیده‌تر ببن، هیڤیا من ئه‌وه، مه پێخۆشه ده‌ما ئه‌م دبینین وه‌به‌رهێنه‌رێ مه، بازرگانێ مه، قازانج دكه‌ت، لێ یا مە كه‌یفخۆشتر دكەت ئه‌وه كو ئه‌و پاره‌یێ قازانج دكه‌ت، د ولاتیدا خه‌رج دكه‌ت، پارێ وان قازانجێ كری پیرۆزی وان بیت، لێ ئه‌و قازانج د ولاتێ خۆدا جاره‌كا دی ب كار ئینایه، ئاها ئه‌ڤه یا گرنگه، ئه‌ڤ پاره نه‌چوویه ده‌رڤه، ئه‌ڤ پاره دیسا جاره‌كا دی ل كوردستانێ پرۆژه‌یه‌كێ كو جهێ سه‌ربڵندییه پێ ئه‌نجام دایه.
ئه‌ڤ پرۆژێ جوان یێ ڕێك‌وپێك ل باژێری دهوكێ هاتیه كرن، ده‌رفه‌ته‌كه كو سوبه‌هی كۆنفرانس ل ڤی باژێڕی چێ ببن، كۆنگره‌یێن ئابووری چێ ببن، دێ ده‌لیڤه‌كا گه‌له‌ك باش چێكه‌ت بۆ كاری ل ڤی ولاتی، هیڤیا من ئه‌وه ئه‌ڤ پرۆژه‌یه زێده‌تر ببن. ده‌ستخوشیێ ل وه دكه‌م، پیرۆزباهیێ ل وه دكه‌م، تشته‌كێ گه‌له‌كێ ڕێكۆپێكێ دروست كری و هیڤیا مه ئه‌وه وه‌به‌رهێنه‌ریت مه دیسا وه‌كی من به‌حس كری به‌رێ خۆ بده‌نه وه‌به‌رهێنانێ د وارێن دی‌دا.
سالا نۆهه‌ت و هه‌شتێ ده‌ما مه سووپه‌ر ماركێتا مازی ڤه‌كری، هنگیش كه‌س باوه‌رنه‌دكر ئه‌و پرۆژه دێ سه‌ركه‌ڤتیت، باوه‌ری ئه‌و بوو گه‌له‌كا باوه‌ر نه‌دكر كو دێ سه‌ركه‌ڤیت، د وێ رۆژێدا پرۆژه‌یه‌كێ گرنگ بوو، من وێ ڕۆژێ گۆت دڤێت ئه‌م بڕیارا خۆ بده‌ین، ئه‌م دێ دڤی وڵاتیدا مینین، ئه‌ڤ وڵاته ولاتێ مه‌یه و پێویسته ئه‌م ئاڤه‌دان كه‌ین، ئه‌م هیچ كێمتر نینه ژ ولاتێن دی یێت ده‌وروبه‌ر.
حكوومه‌ت دڤێت ئاسانكاریا بۆ وه بكه‌ت و هنگ ژی زێده‌تر ده‌ورێ خۆ ببینن بۆ ئاڤه‌دانكرنا كوردستانێ. ته‌ئكیدا من ئه‌ڤه‌یه، ئه‌ڤ داینه‌مۆ داینه‌مۆیه‌كا سه‌ره‌كییه، بێی كه‌رتێ تایبه‌ت هیچ وڵاته‌كێ دنیایێ پێشكه‌فتنێ بخۆڤه نا‌بینیت و كه‌رتی تایبه‌ت داینه‌مۆیا پێشكه‌فتنا هه‌ر وڵاته‌كییه. دیسا پیرۆزبیت.
لێره‌دا به‌س خاله‌كا دی ژی هه‌یه من دڤێت بێژم، ئه‌و ژی ده‌ورێ به‌ڵێنده‌رێت كوردستانێیه، دوهی د كۆمبوونه‌كێدا دگه‌ل فه‌رمانده‌یێت مه یێت له‌شكه‌ری، گه‌له‌ك سپاسیا به‌ڵێنده‌ر و بازرگانێت دهوكێ و یێت سنوورێ پارێزگه‌ها دهوكێ ژی كر،بۆ ڕۆل و پشته‌ڤانییا وان كری دڤێ هه‌یامێدا، چ بۆ ئاوار چ بۆ ئه‌ڤ شه‌رێ كو هاتییه فه‌رزكرن لسه‌ر هه‌رێما كوردستانێ ژلایێ تیرۆریستێت داعشڤه. د جهێ خۆدایه سپاسیا وه هه‌مییا بكه‌م، سپاسیا وان كه‌سان بكه‌م كو ب ڕاستی ڕۆل گێڕاین و ئیمكانیاتێت خۆ خه‌رج كری، هاریكاریا ئاوارا كری و هه‌روه‌سا هاریكاریا پێشمه‌رگه‌ی ژی كری ل به‌رۆكێت شه‌ڕی. حه‌زدكه‌م هوین بزانن پێشمه‌رگێت مه و ئه‌و فه‌رماندێت ئه‌ز دگه‌ل وان ڕوینشتی، پێزانینه‌كا زۆر یا هه‌ی بۆ وان هاریكاریا كو هاتینه كرن ژ لایێ بازرگان و بزنسمه‌ن و به‌ڵینده‌رێت پارێزگه‌ها دهۆكێڤه.
من دڤێت ئه‌ز دیسا سوپاسی و ده‌ستخۆشیێ ل به‌ڵێنده‌رێت كوردستانێ بكه‌م ب شێوه‌یه‌كێ گشتی. سوپاسی و پێزانینێت خۆ دگه‌هینمه وان، چونكی ب ڕاستی د ڤان قه‌یرانێت داراییدا ئه‌ڤێت نها ب سه‌ر هه‌رێما كوردستانێدا هاتی، ته‌حه‌مولا وا، خۆڕاگرییا وا، چێنه‌كرنا ئارێشا، پێزانینه‌كا ئێ‌كجار زۆره ژ لایێ حكومه‌تا هه‌رێما كوردستانێڤه بۆ هه‌ر ئێك ل وان، ئه‌ڤه ژی جهێ سوپاسیێ یه و جهێ پێزانینێ یه، نیشانا هندێ یه كو ده‌ما ولاتێ مه تویشی ئاریشا دبیت، نه بتنێ لایه‌نه‌ك خۆ به‌رپرسیا دزانیت، هه‌ر تاكه‌كێ ولاتێ مه خۆ به‌پرسیار دزانن، چ به‌ڵێنده‌ر، چ بازرگان، یان ژی چ پێشمه‌رگه، چ پولیس، چ هه‌ر تاكه‌كێ ملله‌تێ مه، هه‌ستێ ب به‌رپرسیاریێ دكه‌ت، ڤێ به‌رپرسیاریێ دگریته سه‌ر ملێت خۆ. جهێ سوپاسیێ یه، جهێ ده‌ستخوشیێ یه.
حه‌ز دكه‌م ڤێ ببێژم ئه‌م گه‌له‌ك نێزیكین ژ چاره‌سه‌ركرنا ئاریشێت خۆ، مه پێخۆشه ئاریشا مه دگه‌ل به‌غدا چاره‌سه‌ر ببیت، ب نسبه‌تی مه، ئاریشا بودجێ بێته چاره‌سه‌ركرن، بۆ مه چاره‌سه‌كرنا ئاریشا دگه‌ل به‌غدا ئه‌وله‌ویه‌تا مه‌یه، مه پێخوشه دگه‌ل به‌غدا بێته كرن، لێ ئه‌گه‌ر هاتو ئیسرار ژ لایێ به‌غدا هه‌بیت كو نه‌هێته چاره‌سه‌ركرن، بێگومان دێ مه‌جبوور بین هنده‌ك ڕێكێت دی بگرین. ب ڕاستی مه پێ خوش ژی نییه، چونكی مه زێده‌تر پێخۆشه چاره‌سه‌ریا ئاریشا مه یا دارایی و یا بودجێ دگه‌ل به‌غدا بهێته كرن.
ئه‌ڤرۆ به‌غدا غه‌دره‌كا مه‌زن د پرسا بودجێدا ل هه‌رێما كوردستانێ دكه‌ت و ئه‌گه‌ر ئه‌ڤ غه‌دره یا به‌رده‌وام بیت، بێگومان دێ یا ب زه‌حمه‌ت بیت. ئه‌ڤه ژ ئالیێ ئابووریڤه دێ یا ب زه‌حمه‌ت بیت، ڤێ یه‌كێ هیچ په‌یوه‌ندی ب پرسێت سیاسیڤه نییه، سیاسه‌تا مه ئه‌و نییه ئه‌م عیراقێ تیك بده‌ین، سیاسه‌تا مه هه‌ڤكاریا سه‌رۆك وه‌زیران عه‌بادییه، سیاسه‌تا مه به‌ری نها ژی ئه‌ڤه بوویه، نها ژی دێ ئه‌ڤه بیت، لێ ئه‌گه‌ر ژ ئالیێ ئابووریڤه تێگه‌هشتنه‌كا دروست نه‌بیت بۆ ئاریشه‌یێت هه‌رێما كوردستانێ، بێگومان ئه‌ڤ ڕه‌وشه ب ڤی ئاوایی به‌رده‌وام نابیت.
جاره‌كا دی بخێرهاتنا وه هه‌میا دكه‌م، پیرۆزباهیێ ل ڕێزدار خه‌لیل نه‌زیر و یووبی هۆلدینگ دكه‌م، هیڤیا سه‌ركه‌فتنی بۆ دخازم، هیڤیدارم ئه‌ڤ پرۆژه زێده‌تر و زێده‌تریش بن و هوین هه‌می بخیر بێن.




