٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پلەدارێکی یەکیەتیی ئەورووپا خوازیارە بێتە هەولێر

سەرچاوە: KDP.info

ئەورووپا-KDP.info-کۆمسیاری یەکیەتیی ئەورووپا بۆ هاریکاریی مرۆیی و بەڕێوەبردنی قەیران رایگەیاند کە خوازیارە لە نزیکترین دەمدا سەردانی هەولێر بکات و سوپاس و ستاییشی گەلی کوردستانیشی کرد.

وەزیری پلاندانانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان (علی سندی) و (دلاوەر ئاژگەیی) نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکیەتیی ئەوروپا و شاندی هەرێم، لە دیدارێکدا لەگەڵ (کریستۆس ستیلیادیز) کۆمسیاری یەکیەتیی ئەورووپا بۆ هاریکاریی مرۆیی و بەڕێوەبردنی قەیران کۆبوونەوە و، کۆمسیار (ستیلیانیدیز)، لە ڕێگەی (علی سندی)-یەوە سوپاس و ستاییشی خۆی گەیاندە گەل و حکوومەتی هەرێمی کوردستان. لە لای خۆیشیەوە (عەلی سندی) ستایشی ڕۆڵی یەکیەتیی ئەوروپای کرد. لە هەمان کاتدا وەزیری پلاندانان گوتی کە پێویستە ڕاشکاوانە بڵێین چاوەڕوانی پترمان لە یەکیەتیی ئەوروپا هەیە و داواشیکرد کە ئەوروپا پتر هاریکاری ئاوارەکانی نیشتەجیی هەرێم بکات.
لە وەڵامیشدا کۆمسیاری ئەورووپا بۆ کاروباری مرۆیی هاوڕا بوو لەگەل قسەکانی (عەلی سندی) و ڕایگەیاند کە خوازیارە لەدەمێکی زۆر نزیکدا سەردانی هەرێمی کوردستان بکات. کۆبوونەوەکە بە باسکردنی چەند پرسێکی پەیوەندار بە ڕەوشی ئاوارەکانی نیشتەجێی هەرێم کۆتایی پێهات.

هەواڵی پەیوەندیدار