٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

تارق عەزیز مرد..کورد هەزار ساڵ نەگریا

سەرچاوە: KDP.info

زیقار-KDP.info-بەفەرمی حکوومەتی عێراق مردنی (تارق عەزیزی) پشتڕاست کردەوە کە بەهۆی نەخۆشییەوە مردووە.

ئەمڕۆ هەینی لە زۆرێک لە ماڵپەڕەکانی عێراق هەواڵی مردنی (تارق عەزیز) راگەیاندرا و ئەم ئێوارەیش وەزارەتی دادی عێراق مردنەکەی پشتڕاستکردەوە کە بەهۆی نەخۆشییەوە لە نەخۆشخانەیەکی پارێزگای زیقار مردووە.
(تارق عەزیز) کە جێگری سەرۆکوەزیرانی پێشووی رژێمی عێراق بوو، بەگوێرەی زانیاری گوتەبێژی وەزارەتی دادی عێراق (حەیدەر سەعدی) کە بۆ زۆرێک لە ماڵپەڕەکانی عێراق روونکردنەوەی داوە، دەمێک بوو (تارق عەزیز) لە نەخۆشخانە کەوتبوو، ئەمڕۆیش بەهۆی نەخۆشییەوە مردووە.
لای خۆیشیانەوە بەعسییەکان لە بەیاننامەیەکدا کە ماڵپەڕەکانی عێراق بڵاویانکردووەتەوە، مردنی (تارق عەزیز)ـیان راگەیاند.
(تارق عەزیز) یەکێک بوو لەو عروبانەی کە دژایەتی زۆری کوردی دەکرد و زۆرترین جارێک لێدوانی لەسەر کەرکووک دەدا، یەکێک لەو لێدوانانەی کە پێشووتر هەیبوو دەیگوت"کورد دەبێ هەزاران ساڵ بۆ کەرکووک بگری، هەروەک چۆن عەرەبەکان بۆ ئەندەلوس دەگرین"، بەڵام ئەمڕۆ کەرکووکییەکان لەژێر سایەی ئاڵای کوردستان و پێشمەرگەدان و هەواڵی مەرگی دیکتاتۆرێکی دیکەیان پێدەگات کە ئەمڕۆ بەهۆی نەخۆشییەوە مرد و کورد هەزار ساڵ نەگریا ئەوەتانێ کەرکووک لەژێر دەستەڵاتی کوردا پارێزراوە.
جێی ئاماژەیە (تارق عەزیز) لەسەردەمی رژێمی بەعس پۆستی وەزیری دەرەوەی عێراقی هەبوو و دواتریش بوو بە جێگری سەرۆکوەزیرانی رژیمی عێراق کە ئەوکات لەلایەن رژێمی بەعسی هەڵوەشاوە حوکمڕانی عێراق دەکرا.
چیاکۆ

هەواڵی پەیوەندیدار