٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

داعش تێکبەربوون

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info-بۆجارێکی دی فڕۆکە ١١ تیرۆریستیان لە مووسڵ تێدابرد؛ هاوکات لە ئاکامی تێکبەربوونی دووگروپی داعش، ٧ تیرۆریستی دی کوژران.

به‌رپرسى ڕاگه‌یاندنى لقى 14ـى پارتیى دیموكراتى كوردستان له‌ مووسڵ (سه‌عید مه‌موزینى ) به ‌ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیموكراتى كوردستانى گوت :"ئه‌مڕۆ هه‌ینى‌ فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانى ئه‌مریكاو هاوپه‌یمانان بۆردوومانى بنكه‌و باره‌گاكانى تیرۆریستانى داعشیان له‌ ناوچه‌ى به‌عاجى رۆژئاواى مووسڵ  كرد و له‌ئاکامدا 11 تیرۆریست کوژران و سێ ئۆتۆمبیلیش سوتێنران؛ هاوکات له‌نێو شارى مووسڵدا شه‌ڕ له‌نێوان دوو گروپى تیرۆریستانی داعش دروستبوو کە گروپێکیان عێراقی بوون و ئەوی دیکەیان بیانی و لە ئاکامیشدا ٧ تیرۆریستی داعش کوژران.
ئه‌و به‌رپرسه‌ى ڕاگه‌یاندى لقى 14ـى پارتیى  دەیشڵێت :"هه‌ر ئه‌مرۆ تیرۆریستانى داعش له‌ شاره‌دێى باشیك هه‌شت خانووى هاوڵاتیانیان به‌ بۆمبى چێنراو ته‌قانده‌وه‌؛ ئەمە لەکاتێکدایە کە لە تاوانێکی دیکەیاندا  127 منداڵیان بۆ مه‌شق و ڕاهێنانى سه‌ربازى بردوون.
(مه‌موزینى ) گوتیشی :" تیرۆریستانى داعش له‌ئێستادا كه‌ وه‌رزى دروێنەی گه‌نم و جۆیه‌، ده‌ستیان كردووه‌ به‌ دزینى گه‌نم و جۆى جووتیاران.
نه‌شوان به‌رزنجى
 

هەواڵی پەیوەندیدار