دەمی کوردانە..خەونی سەربەخۆیی دێتە دی

هەولێر-KDP.info-ماڵپەڕی Council on Foreign Relations لە راپۆرتێکی شیکاریدا سەبارەت بە کورد زانیاری گرینگی بۆ داهاتوو نووسیوە کە کوردەکانی هەرێمی کوردستان جیادەبنەوە و ئەمەریکا و وڵاتانی دیکەی جیهانیش پشتگیریان دەکەن، چونکە بۆیان دەرکەوتووە لە ئیستای عێراقدا باشترین نەخشەڕێی چارەیی، جیابوونەوەی کوردە.
تادێ چیرۆکی سەرکەوتنی کورد و پێشمەرگە و خەونی سەربەخۆیی لە مێدیای جیهاندا زیاتر رەنگدەداتەوە و وای لێهاتووە لە ئێستادا بە ئاشکرا وڵاتان پشتگیری سەربەخۆیی کوردستان بکەن..پێوەست بە دۆزی کورد و خەونی ئەو گەلە بۆ داهاتوو و بوێری پێشمەرگە لە جەنگی دژ بە تیرۆر و تیرۆریستان،
ماڵپەڕی Council on Foreign Relations مێژوو و رەچەڵەک و سیاسەت و ستراتیژیەتی کوردی لە رۆژهەڵاتی ناویندا دەرخستووە لەژێر ناونیشانی "دەمی کوردانە" راپۆرتێکی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا ئاماژەی روونی باسکردووە کە لەداهاتوودا کورد لە عێراق جیادەبێتەوە و ئەمەریکا و وڵاتانی دیکەی جیهانیش پشتگیری ئەو هەنگاوە دەبن.
لە دەسپێکدا ماڵپەرەکە نووسیویەتی کە، کورد گەورەترین گەلی جیهانە کە تائێستای لەگەڵدابێ بێدەوڵەتە، خاکەکەیان بەسەر هەریەک لە ئێران و سوریا و تورکیا و عێراق دابەشکراوە، بەڵام لە ئێستادا لە هەرێمی کوردستان کە کیانێکی ئارامە و خەڵکەکە دەیەوێ سەربەخۆ بن و لە سوریاشدا هەمان شیێوە کوردەکان داوای سەربەخۆیی دەکەن، دەمێکی نوێی بۆ کورد هێناوەتە ئاراوە..بەتایبەت کە لە هەرێمی کوردستان و سوریادا کورد لەدژی تیرۆریستانی داعش دەجەنگن و زیاتر هەلی سەربەخۆیی هێناوەتە پێشێ.
ماڵپەڕی Council on Foreign Relations ئاماژەی کردووە کە کوردەکان گەلی راستەقینە و بنچینەیین لە رۆژهەڵاتی ناویندا و زمانیان هێندوئەورووپاییە، زۆرینەیان موسڵمانی سوننەن. خاوەنی رۆشنبیرییەکی بەرزن و جلی تایبەت بەخۆیان هەیە. تێکڕای گەلی کورد زیاتر لە 30 ملیۆنی لە رۆژهەڵاتی ناوین لە عێراق و تورکیا و ئیران و سوریادا دەژی، پێکهاتەو کەمە نەتەوەیی دیکەیان لەگەڵ دەژین و تێکڕا بۆ یەک ئامانجی سیاسی گەورە دەژین کە سەربەخۆییە.
ماڵپەڕەکە رۆشنای خستووەتە سەر ئەو خاڵەی کە کوردەکان لە سەرەتای سەدەی بیست و یەکەوە لە کۆششی سەربەخۆی دان بەتایبەت لە عێراقدا و کە دەستکەوتی سیاسی باشیان بەدەست هێناوە؛ لە ئێستایشدا کە پێشمەرگە لە جەنگی دژ بە تیرۆردایە، ماڵپەڕەکە نووسیویەتی، پێشمەرگە رۆڵێکی گەورەی گێڕا لە لاوازکردنی تیرۆریستانی داعش و هەروەها هاوکاری و کۆمەکی کوردانی رۆژئاوایشیان کرد کە مەبەستی ماڵپەڕەکە (چوونی پێشمەرگە بۆ کۆبانی و رزگارکردنی ئەو شارەبوو).
ماڵپەڕەکە نایشارێتەوە کە کوردەکان هاوپەیمانی سەرەکی ئەمەریکا و وڵاتانی دیکەی ئەورووپا بوون لە لێدانی عێراق (بۆ روخاندنی رژێمی پێشووی سەدام حوسێن)، هەروەها تا ئیستایشی لەگەڵدابی کە جیهان شەڕی داعش دەکات کورد لەو شەڕەدا لە پێشەنگدایە و لە جیاتی جیهان شەڕی داعش دەکات؛ هەر هاوپەیمانی ئەمریکا و وڵاتانی دیکەیەی جیهانە بۆ لەنێوبردنی تیرۆر، ئەمەیش سەلمێنرا کە بۆ لاوازکردنی تیرۆر شەڕی وشکانی (مەبەستی ماڵپەڕەکە لە شەڕی پێشمەرگەیە لە دژی داعش) سەرکەوتووترین گورزێکە بۆ لەنێوبردنی تیرۆریستاندا.
ماڵپەرەکە ئاراستەیەکی دیکەی راپۆرتەکەی بەرەو خەونێکی لەمێژینەی کورد بردووە ئەویش سەربەخۆییە وەک لە شیکردنەوەکەدا مەبەستیەتی کە، لە ئێستادا هەلێکی زێرین لە هەرێمی کوردستان هاتووەتە ئاراوە تا کورد بتوانێ دەوڵەتی سەربەخۆیی هەبێ و رایبگەینێ، پسپۆڕێکی سەربازی بیانیش کە بۆ ماڵپەڕەکە لێدوانی داوە و ناوی نەهێنراوە دەڵێ، ئەمەریکا و وڵاتانی دیکەی جیهان پشتی سەربەخۆیی کورد دەگرن، چونکە لەعێراقی فیدڕاڵدا کێشەگەلێکی وەها هەن کە واباشترە کورد جیاببێتەوە و هاوکات لەبەر پێوەندی بەهێزی ئابووری نیوان کورد و تورکیاییش ئەمەیان پەسەندترە کە پشتی سەربەخۆیی کورد بگرن، چونکە بەو هۆکارەوە تورکیاییش دەبێتە ئەندام لە یەکێتی ئەورووپادا.
ماڵپەڕەکە روونیکردووەتە کە ژمارەیەکی زۆری کورد لە دەرەوەی ئیدارەی هەرێم دەژین کە مەبەستی (ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمە)، بەڵام وەک ماڵپەڕەکە رۆشنایی خستووەتە سەر بارودۆخی ئێستای ناوچەکەکە، کورد بەهۆی سەرکەوتنی بەسەر تیرۆر و راکردنی سوپای عێراق لەو ناوچانەدا بەتایبەت لەسنووری کەرکووک ئێستا ئەو سنوورانە لەژێر دەستەڵاتی پێشمەردایە و بەگوێرەی بۆچوونی پسپۆڕانیش کە ماڵپەڕەکە ناوی نەهیناون، "هەرێم سنووری داهاتووی خۆی لە عێراقدا دیاری کرد".
شاو کوردی




