٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نوێنەری تازەی حکوومەتی هەرێم لە فەڕەنسا دەست بەکاربوو

سەرچاوە: KDP.info

فەرەنسا-KDP.info-رۆژی چوار شەممە رێکەوتی 4/6/2015 بە ئامادەبوونی (فەلاح مستەفا) بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان  (دارا بەکر ساڵح) وەک نوێنەری تازەی حکوومەتی هەرێم لە کۆماری فەڕەنسا دەست بەکاربوو.

لە مەراسیمەکەدا کە خاتوو (خەمان زرار) نوێنەری پێشووی حکوومەتی هەرێم لە فەڕەنساو ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرانی پێشکەوتوو لە فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەی بوون، بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوە وێڕای پیرۆزبایی لە نوێنەری تازەی حکوومەت لە فەڕەنسا، پشتیوانی حکوومەتی هەرێم و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی دووپات کردووە بۆ سەرکەوتنیان لە کاروبارەکانی نوێنەرایەتی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و فەڕەنساو هەروەها بایەخدان بە رەوەندی کوردستانی لەو وڵاتەدا.
هاوکات سوپاسی خاتوو (خەمان زرار) نوێنەری پێشووی حکوومەتی لەو ووڵاتە کرد بۆ ئەو کارو چالاکیانەی لەماوەی رابردوو ئەنجامیان داوە، هەروەها هیوای خواست کە لەکارەکانی داهاتوویدا سەرکەوتووبێت.
بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوە تیشکی خستەسەر بایەخی وڵاتی فەڕەنساو باسی لە پەیوەندی گرینگ و لە مێژینەی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەو وڵاتە کرد.
هاوکات سوپاسی هاوکاری و پشتیوانی حکوومەتی فەڕەنسای بۆ پێشمەرگەو هەرێمی کوردستان لە شەڕی دژی تیرۆریستانی داعش و هاوکاری مرۆییەکانی بۆ هەرێم کرد. هەروەها هیوای خواست دیاریکردنی نوێنەری تازەی حکوومەتی هەرێم لەو وڵاتە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا بباتە ئاستێکی پێشکەوتوو تر.
لای خۆیشیەوە خاتوو (خەمان زرار) سوپاسی بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوەو فەرمانگەی کرد بۆ پشتیوانی کردنیان لەماوەی کارکردنیدا وەک نوێنەری حکوومەت لە فەرەنسا. هەروەها پیرۆزبایی لە نوێنەری تازەی حکوومەت لەو وڵاتە کرد و پشتیوانی بۆ سەرکەوتنی لە کاروبارەکاندا وەک نوێنەر دووپات کردەووە.
پاشان (دارا بەکر) نوێنەری تازەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە فەڕەنسا وێڕای سوپاس و دەربڕینی خۆشحاڵی، جەختی کردەوە کە تەواوی هەوڵەکانی بە یارمەتی هاوکاران لە نوێنەرایەتی و لە فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە دەخاتەگەڕ؛ بۆ پەرەپێدانی پەیوەندیەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی فەڕەنسا.

هەواڵی پەیوەندیدار