٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کەسوکاری شەهیدان، زەوی و خانووی پێ دەدرێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-وەزارەتی شەهیدان  لیژنەیەكی پێك هێناوە بۆ ڕێكخستنی ناوی شەهیدانی شەڕی داعش بۆ ئەوەی گورجێ  زەوی و خانوویەک بە کەسوکارەکەیان بدرێت.

(بەرەڤان حەمدی) بەرپرسی شەهیدان لە وەزارەتی شەهید و ئەنفالكراوانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران بڕیار درا،  یەكەی نیشتەجێبوون، یان زەوی بەسەر كەسوكاری شەهیدان دابەش بكرێت؛ بەو مەبەستە لیژنەیەكی باڵا لەسەر ئاستی ئەنجوومەنی وەزیران پێك هێنراوە، كە وەزیری ناوخۆ و وەزیری پێشمەرگە، وەزیری شەهیدان، هەروەها وەزیری ئاوەدانكردنەوە لەگەڵ وەزیری شارەوانی لە خۆ دەگرێت،  ئەوانە ڕاسپێردران بۆ ئەوەی دۆسیەكان یەك بخەن و ناوی شەهیدان  بنووسن و پاشان دۆسیەكە و ناوەكان درانە وەزارەتی شەهیدان بۆ ئەوەی بەو گوێرەیە زەوی یان خانوو دابەش بکرێت. ئێمە لە وەزارەتی شەهیدان  لیژنەیەكمان پێك هێناوە و ئەو لیژنەیە بە دواداچوون دەكات  بۆ وەرگرتنی ناوی شەهیدانی شەڕی داعش بۆ رێكخستن و پاشان بۆ پەیوەندیكردن بە  لایەنە پەیوەندیدارەكان بۆ ئەوەی دەست بە دابەشكردنی زەوی و یەكەی نیشتەجێكردن بكرێت، هەر كاتێك ئیش و كاری كارگێڕی تەواو بوو دەست بە دابەشكردنیان دەكەین."

ڕابین شێروانی
 

هەواڵی پەیوەندیدار