لەبەرچی دۆلار گران بوو؛ چۆن وەک خۆی لێ دێتەوە؟

بەغدا-KDP.info-پەرلەمانتارێکی کورد هۆکاری بەرزبوونەوەی دۆلار ئاشکرا دەکات و هاوکات ڕێگەچارەی جێگیرکردنی نرخی دۆلاریش ڕادەگەینێت.
(نه‌جیبه نه‌جیب) ئه‌ندامی لیژنه‌ى ئابوورى و وه‌به‌رهێنانى پەرلەمانی عێراق به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانى ڕاگه‌یاند: "به‌رزبوونه‌وه‌ى به‌رده‌وام و ناجێگیربوونى نرخى دۆلار له بازاڕی عێراق، چه‌ند هۆكارێکی هەیە، له‌وانه؛ یه‌كه‌م كڕینى دۆلار زیاتره له‌و بڕه‌ى ده‌خرێته بازاڕه‌وه؛ دووه‌م بانكى ناوه‌ندى و بانكه‌کانی حكوومەت و ئه‌هلییه‌كانیش، ڕێژه‌ى سەداهەشت گل دەدەنەوە، سەداپێنجی وه‌كو ئه‌مانەت باج و، 'سەداسێ'ـیشی وه‌كو ئه‌مانەتى گومرك. جاران ئه‌مه نه‌بوو، کارێکی هەڵەیشە؛ ئەوە کاری فه‌رمانگه‌ى گومرك و باجە نەک بانک. سێیه‌میش له‌ناو یاساى بوودجه‌دا هاتبوو كه بانكى ناوه‌ندى هەموو ڕۆژێ، هەر بایی 75ملیۆن دۆلار بخاته بازاڕه‌وه. چواره‌م ئاسایش لە عێراق بڕاوە و، خەڵک لە ترسا زیاتر پشت به دۆلار دەبه‌سن. پێنجه‌میش داهاتى عێراق كه‌م بووه‌تەوە لە چاو ساڵان، ڕاسته زیاتر لە جاران نەوت دەفرۆشین، بەڵام نرخی نەوت شکاوە.
جا چی بكرێت، دۆلار وەک خۆی لێ بێتەوە؟
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى لیژنه‌ى ئابوورى و وه‌به‌رهێنان دەڵێ: "چارە ئەوەیە بانكى ناوه‌ندىی عێراق دۆلاری زیاتر بخاتە بازاڕەوە؛ جگە لەوە دراوى نوێى وه‌ك په‌نجاهه‌زارى و سه‌دهه‌زاردینارى بخرێتە بازاڕەوە هەتا خەڵکی هەندێک لە دۆلار بکشێنەوە؛ جگە لەوە لەمەولا ده‌سته‌ى گومرك و باج، سه‌داهەشتەکە گل بدەنەوە نەک بانک.
نه‌شوان به‌رزنجى




