یەكیەتیی ئەورووپا کڕیاری گازی سرووشتیی هەرێم دەبێت

هەولێر -KDP.info- پەرلەمانتار (سیروان عەبدوڵا) بۆچوونی وایە گازە سرووشتییەکەی كوردستان، بازاڕی ئەوروپا دەبووژێنێتەوە و یەکێەتیی ئەورووپایش کڕیاریەتی.
(سیروان عەبدوڵڵا) ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە لیژنەی وزە و سەرچاوە سرووشتییەكان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت، مالیکی هەر بە ئەنقەست ئا وا سزای کوردستانی دەدا، وا ئێستا (عەبادی)ـیش هەر بەزمەکەی مالیکیمان پێ دەکات. هەڵبەت ئاگادارین كە حكوومەتی هەرێمی كوردستان پلانی تۆكمەی هەیە بەرەو ئاڕاستەیەكی ڕاستاڵ بۆ سەربەخۆیی ئابووریی كوردستان".
(عەبدوڵڵا) گوتیشی: "سیاسەتی حكوومەتی هەرێمی كوردستان وەهایە كە وڵاتانی ئەورووپا ئابوورییەکی ڕاستەوخۆ لەگەڵ هەرێمدا بنیات بنێن، ئێستایش حكوومەتی هەرێمی كوردستان سەرچاوکە گازی زۆری لە كوردستاندا دۆزیوەتەوە، جا لەبەر ئەوە، ئەوان بایەخی زیاتر بە هەرێمی كوردستان دەدەن و، داوا دەکەن هەرێمی كوردستان گازی سرووشتی بنێرێتە دەرەوە، چونكە ئەو گازەی لە هەرێم هەیە، بازاڕی ئەورووپا دەبووژێنێتەوە و پێویستیی گازی بەشێكی زۆری ئەورووپا پڕ دەكاتەوە و کڕیاریەتی، بەم هەنگاوەیش كوردستان دەتوانێت لە ڕێگای فرۆشتنی گازی سرووشتییەوە، پێویستییەكانی خۆی پڕ بكاتەوە و قەیرانی دارایی دەبڕێتەوە."
كارزان هەورامی




