روونکردنەوەی یەکێتی زانایان دەربارەی قەرزی نێودەوڵەتی

هەولێر-KDP.info-یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لە ڕوونکردنەوەیەکدا سەبارەت بە قەرزی نێودەوڵەتی دەڵێن، ئهگهر ههرێمی كوردستان ههموو دهرگا دروستهكانی به ڕوو داخران و، ژیان و گوزهرانی خهڵكیش كهوته ناخۆشی و پشێویهوه، دروسته به ئهندازهی پێویستی ئهم قهرزه بكات و بژێوی ژیانی خهلكی پێ دابین بكات، به شێوازێك كه ئهم قهرزه بهكار بهێنرێت بۆ گهشهدانی ژێرخانی ئابووری و به شێوازێكی شهفاف و چاودێریكراو خەرج بكرێت.
دەقی ڕوونکردنەوەی یەکێتی زانایان دەربارەی قەرزی نێودەوڵەتی
بە ناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
دوای ئەوەی پەرلەمانی كوردستان بە زۆرینەی دەنگ پڕۆژەیاسای (راكێشانی مایە)ی پەسەند کرد، كە بەمەستی وەرگرتنی قەرزی نێودەوڵەتییە، قسەوباسێکی زۆری بە دوای خۆیدا هێنا بەتایبەتی لەلایەنی حەڵاڵی و حەرامی ئەم کارە.
سەرەتا ڕووی گلەییمان دەکەینە سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان، چونکە لە بابەتێکی وەها هەستیاردا پێویست بوو وەکو خولەکانی پێشتری پەرلەمان پێشتر بە هێمنی ڕا و سەرنجی لایەنە پێوەندیدارەکانیان وەرگرتبا، کە ئەم بابەتە ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە زانایانی ئایینیەوە هەیە، بۆ ئەوەی کۆڕایەك دروست بکرابا و بە هێمنی و دروستی خرابایەتە گفتوگۆوە.
بەهەرحاڵ بابەتێك پەیوەست بێت بە ژین و دینی خەڵکی کوردستانەوە پێویستە بە ڕوونی قسەی لێوە بکرێت، ئێمە لێرەوە قسە لە سوود و زیانە ئابووریەکانی ناکەین، کە لە پسپۆڕی ئێمەدا نییە، بەڵام بۆ لایەنی شەرعی باسەکە، دوای ڕاوێژکردن بە لێژنەی باڵای فەتوا و کۆمەڵێك زانای ئایینی و پسپۆڕانی شارەزا لەم بوارە، پێمان وایە وەرگرتنی قەرز بە زیادەوە دەچێتە بابی ڕیبا و سووخواردن، ئەمەش بە دەقی ئایەتی قورئانی پیرۆز گوناهێکی گەورەیە، کەواتە ئەوانەی گفتوگۆ لەم بارەوە دەکەن، پێویستە بەوپەڕی بەرپرسیارێتیەوە قسە لەم باسانە بکەن، بۆیە بە هەموو لایەکی ڕادەگەیێنین کە قەرزی بە زیادەوە حەرامە، بەڵام هەموو حەرام و قەدەغەکراوێك حاڵەتی تایبەتیان هەیە، کە زانایان بە پشتبەستن بەو ئایەت و فەرموودانەی دۆزی تایبەتی و زەرووریان جیا کردووەتەوە، کۆمەڵێك قاعیدەیان داناوە ڕێگە دەدات بە قەدەر پێویستی و بۆ حاڵەتی ناچاری لە قەدەغەکراوەکان جیا دەکرێنەوە. وەك ئەو قاعیدانەی دەڵێن:
لضرورات تجیز المحظورات)، (المشقة تجلب التیسیر)، (إذا ضاق الأمر اتسع)، ( الضرورات تقدر بقدرها) کە وەرگیراون لە ئایەتەکانی: (وَمَا لَكُمْ أَلَّا تَأْكُلُوا مِمَّا ذُكِرَ اسْمُ اللَّهِ عَلَیْهِ وَقَدْ فَصَّلَ لَكُمْ مَا حَرَّمَ عَلَیْكُمْ إِلَّا مَا اضْطُرِرْتُمْ إِلَیْهِ وَإِنَّ كَثِیرًا لَیُضِلُّونَ بِأَهْوَائِهِمْ بِغَیْرِ عِلْمٍ إِنَّ رَبَّكَ هُوَ أَعْلَمُ بِالْمُعْتَدِینَ)، (إِنَّمَا حَرَّمَ عَلَیْكُمُ الْمَیْتَةَ وَالدَّمَ وَلَحْمَ الْخِنْزِیرِ وَمَا أُهِلَّ بِهِ لِغَیْرِ اللَّهِ فَمَنِ اضْطُرَّ غَیْرَ بَاغٍ وَلَا عَادٍ فَلَا إِثْمَ عَلَیْهِ إِنَّ اللَّهَ غَفُورٌ رَحِیمٌ). بۆیە لەژێر ڕۆشنایی ئەم بنەمایانەی زانایان بە هەڵێنجان لە قورئان و فەرموودە دایانناون: ((ئهگهر ههرێمی كوردستان هەموو دهرگایەکی درووستی لێ گیرا و، ژیان و گوزهرانی خەڵکیش كهوته ناخۆشی و پشێویهوه، دروسته به ئهندازهی پێویستی ئهم قهرزه بكات و بژێوی ژیانی خهڵكی پێ دابین بكات، به شێوازێ كه ئهم قهرزه بهكار بهێنرێت بۆ گهشهدانی ژێرخانی ئابووری و به شێوازێكی شهفاف و چاودێریكراو سەرف بكرێت، ئهمهش باسێكی ڕوونه لهلای زانایان و دەوڵەتانی ئیسلامییش به پشتبهستن بهم قاعیدهوه له كاتی پێویست پهنا بۆ قهرزی نیودهوڵهتی دهبهن."
بەو ئومێدەی ئەم دۆخە زوو تێبپەڕێت و پێویست بەم هەنگاوە قورسە نەکات.
یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان




