٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مانگی پێنج بەغدا بوودجە بە تەواوەتی ڕەوانە نەكات، هەرێم نەوتی خۆی دەفرۆشێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- سەرۆكی فڕاكسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، بەغدا هەر مانگە و بە بیانوویەك بوودجەی هەرێم دەبڕێت، ئەمە لە كاتێكدایە كە هەرێم تەواو پابەندە بە ڕێككەوتنەكەوە. دەشڵێت، ئەگەر بەغدا بوودجەی  مانگی 5 بە تەواوەتی ڕەوانە نەكات، هەرێم راستەوخۆ نەوتی خۆی دەفرۆشێت.

(خەسرۆ گۆران) سەرۆكی فڕاكسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردسان گوتی: "ئەگەر بەغدا بۆ مانگی 5 پابەندی ڕێككەوتنەكە بوو، ئەوا بەرژەوەندیی هەردوو لای تێدایە، بەڵام ئەگەر لەسەر سیاسەتی خۆی بەردەوام بێت، حكوومەتی هەرێم رێگەچارەیەكی دیكە دەگرێتە بەر، ئەوكات دەبێت بە یەكجاری لەگەڵ بەغدا یەكلای بكاتەوە، یان بە دوای چارەسەری دیكەدا بگەڕێت بۆ ئەوەی بتوانێت مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دابین بكات، بۆ ئەمەیش ڕاستەوخۆ نەوتی خۆی دەفرۆشێت، ئێمەیش وەك ئەندامانی كورد لە بەغدا چاوەڕوانی حكوومەتی عێراق دەكەین بۆ ئەوەی بزانین ئەو مانگە چی دەكات و تا چەند بوودجەی هەرێم ڕەوانە دەكات".
رابین شێروانی
 

هەواڵی پەیوەندیدار