٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

جەبار یاوەر: بڕیاری كۆنگرێس بۆ هاوكاریی پێشمەرگە بەرز دەنرخێنین

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- ئەمیندای گشتیی وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ئاماژە بە مەشق و هاوكارییەكانی وڵاتانی نێودەوڵەتی دەكات بۆ هێزی پێشمەرگە و دەڵێت: "بڕیاری كۆنگرێس بۆ هاوكاریی ڕاستەوخۆی پێشمەرگە بەرز دەنرخێنین".

(محەممەد سەعدوون سەهیوود) نوێنەرێكی هاوپەیمانیی نیشتمانی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، ئەمەریكا دەیەوێت بە بێ وەرگرتنی مۆڵەتی بەغدا، كوردەكان پڕچەك بكات و گەڵاڵەی (جۆو بایدن) بۆ دابەشبوونی عێراق جێبەجێ بكات.

(جەبار یاوەر) ئەمیندای گشتی وەزارەتی پێشمەرگە، دەربارەی ناڕەزایی هەندێك لایەن لەبارەی پڕۆژەی كۆنگرێسەوە، بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ئێمە ستاییشی هاوپەیمانان دەكەین بە هەموو شێوەیەك توانیویانە مەشقی ئاستبەرز بە پێشمەرگە بكەن، ئەوەیشی كە هەندێك لایەن نیگەرانیی لەبارەوە دەردەبڕن، لە ڕاستیدا وایە كە ئەمەریكا پێش ئەوەی چەكەكان ڕادەستی بەغدا بكات، خۆی پشكێكی دیاریكراو بۆ سوننە و هەرێمی كوردستانیش دادەنێت، ئیتر پاشان شاندی سەربازیی هەرێم دەچێتە بەغدا و لەوێوە دەست بە دابەشكردنیان دەكرێت".
ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە گوتیشی: "چەند شاندێكی سەربازیمان چوون بۆ بەغدا، بەڵام چوونی شاندی دیكە لە ئێستادا لە بەرنامەدا نییە".
كارزان هەورامی
 

هەواڵی پەیوەندیدار