٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ ئەنجوومەنی پارێزگای دهۆكدا كۆ دەبێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

دهۆك-KDP.info- ئەندامێكی ئەنجوومەنی پارێزگای دهۆك دەڵێت، لە درێژەی سەردانەكەیدا بۆ شاری دهۆك، (نێچیرڤان بارزانی) سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان، بڕیارە ئەمڕۆ لەگەڵ ئەنجوومەنی پارێزگاكەدا كۆ ببێتەوە.

(شیمال عادل میرۆ) ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای دهۆك بە ‌‌ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، "دوای ئەوەی دوێنێ (نێچیرڤان بارزانی) سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان سەردانی شاری دهۆكی كرد، بڕیارە ئەمڕۆیش لەگەڵ ئەنجوومەنی پارێزگادا كۆ ببێتەوە بۆ باسكردنی لایەنی خزمەتگوزاری و كارگێڕی".
(شیمال‌) ڕاشیگەیاند، "سەردانی سەرۆكوەزیران بۆ ئەوەیە تا لە نزیكەوە ئاگاداری باردۆخی شاری دهۆك بێت لە بوونی ئەو هەموو ئاوارەیە و هەروەها داواكارییەكانی شاری دهۆك".

ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی پارێزگای دهۆك گوتیشی، "چەند داواكارییەكمان دەبێت، لەوانە دروستكردنی پاڵاوتگەیەك كە ئەگەر دروست بكرێت دەبێتە هۆی دابینكردنی پێداویستیی سووتەمەنی و نەمانی گرفتی پاڵاوتگەی كاشێ،‌ هەروەها باسی ‌زیادكردنی پڕۆژەكانی نیشتەجێبوون و بەرفروانكردنی گوندەكان و دابەشكردنی زەوی لە سنووری شارۆچكە و شارەدێیەكان دەكەین".
(نێچیرڤان بارزانی) سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان، رۆژی سێشەممە 2-6-2015 بە سەردانێك گەییشتە شاری دهۆك و دوێنێیش یاریگای نێودەوڵەتیی زاخۆی كردەوە.
نەشوان بەرزنجی
 

هەواڵی پەیوەندیدار