به‌غدا خۆى له بوودجه‌ى په‌ره‌پێدانى پارێزگاكان بێده‌نگ كردووه

هه‌ولێر-KDP.info- ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات به‌غدا خۆى له بوودجه‌ى په‌ره‌پێدانى پارێزگاكان بێده‌نگ كردووه، كه به‌پێى ئه‌و بوودجه بێت پاره‌یه‌كى زۆر له پارێزگاكانى كوردستان بڕاوه.
شیرین عه‌بدولره‌حمان دینۆ، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له لێدوانێكدا به ماڵپه‌رى فه‌رمیى پارتیى دیموركراتى كوردستانى ڕاگه‌یاند، به‌غدا بڕه‌پاره و بوودجه‌ى په‌رپێدانى پارێزگاكان نادات و خۆیشى لێ بێده‌نگ كردووه، كه به‌پێى ئه‌و به‌شه‌ى بۆى دیارى كراوه، به‌شی هه‌رێمی کوردستان له بوودجه‌ی وه‌به‌رهێنان له یاسای بوودجه‌ی ئه‌مساڵدا، پێنج ترلیۆن دیناره، بوودجه‌ی گه‌شه‌پێدانی هه‌رێمه‌کانیش 441 ملیار و 350 ملیۆن دیناره، كه ئه‌گه‌ر به‌غدا ئه‌م پاره ڕه‌وانه بكات ده‌توانرێت پاره‌ى پرۆژه‌كان و كۆمپانیاكان بدرێت، به‌ڵام له ئێستادا به‌غدا هیچ بڕه‌پاره‌یه‌كى ڕه‌وانه نه‌كردووه.
گوتیشى: "به‌داخه‌وه به‌هۆى نه‌بونى بوودجه‌ى په‌ره‌پێدانى پارێزگاكانه‌وه نه‌توانراوه وه‌ك پێویست پڕۆژه‌ى خزمه‌تگوزارى ئه‌نجام بدرێت له‌هه‌مان كاتدا به‌شێكى زۆرى كۆمپانیاكان پاره‌یان پێنه‌دراوه تا ده‌ست بكه‌نه‌وه به پرۆژه‌كان".
كارزان هه‌ورامى




