٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هەرێم لە مانگی ئایاردا (17,906,242) بەرمیل نەوتی هەناردە کردووە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-حکوومەتی هەرێمی کوردستان راپۆرتی مانگانەی هەناردەکردنی نەوتی بۆ مانگی ئایاری ٢٠١٥ بڵاو دەکاتەوە؛ پێکڕا (17,906,242) بەرمیل نەوتی هەناردە کردووە.

حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەم مانگی ئایارە، (17,906,242) بەرمیل نەوتی خاو بە لوولەنەوتەکەی هەرێمی کوردستاندا ناردووە بۆ بەندەری جەیهان لە تورکیا؛ واتە تێكڕا 577,621  بەرمیل لە ڕۆژێکدا.

لەو بڕە نەوتە، 12,620,452  بەرمیل نەوتی هی نەوتەڵانەکانی هەرێمی کوردستان بووە، واتە تێکڕا 407,111  بەرمیل لە ڕۆژێکدا؛ بەڵام هەر 5,285,790 بەرمیل نەوتی هی نەوتەڵانەکانی کۆمپانیای باکوور بووە، واتە تێکڕایی 170,509 بەرمیل لە ڕۆژێکدا.

لە مانگی ئایاردا، حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەو 1,344,196 بەرمیلەشەوە کە لە نیساندا ڕادەستی سۆمۆی کرد و عێراق دیزە بە دەرخۆنەی کرد، بڕی 13,915,549 بەرمیل نەوت (تێكڕا ڕۆژانە 448,889 بەرمیل) نەوتی ڕادەستی سۆمۆ کردووە،.

لەبەر چەند هۆکارێ کە خەتای حکوومەتی هەرێمی کوردستانی تێدا نەبوو، لە ئایاردا ماوەی 80 سەعات لوولەنەوتەکە لەکار کەوتبوو؛ بەو حاڵەیشەوە ئەوا حکوومەتی هەرێمی کوردستان تێکڕا ڕۆژانە 502,911 بەرمیل نەوتی ڕادەستی سۆمۆ کردووە.

حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر بەڵێنی خۆیەتی و، بە گوێرەی یاسای بوودجە نەوتی هەناردە کردووە و، هەتا زیادتریشی دەکات.
 

هەواڵی پەیوەندیدار