٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ڤیدیۆیی؛ نێچیرڤان بارزانی بۆ خەڵكی زاخۆ: بەپارێزگابوون مافی خۆتانە

سەرچاوە: KDP.info

زاخۆ-KDP.info-  نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە مەراسیمی كردنەوەی یاریگای نێودەوڵەتیی زاخۆ وتارێكی پێشكەش كرد و بە خەڵكی زاخۆی گوت "بەپارێزگابوون مافی خۆتانە".

نێچیرڤان بارزانی له‌و وتاره‌یدا كه‌ له‌ یاریگای نێوده‌وڵه‌تیی زاخۆ دای، دروستكردنی وه‌وم یاریگایه‌ی به‌ پادداشتێكی گه‌لێك بچووك به‌رانبه‌ر به‌ تێكۆشان و قوربانیدانی خه‌ڵكی زاخۆ ناو برد و گوتی، زاخۆییه‌كان له‌ هه‌موو شۆڕشه‌كاندا خوێنیان له‌ پێناوی كوردستاندا به‌خشیوه‌ و، له هه‌ردوو شۆڕشی ئه‌یلوولی مه‌زن و گوڵانیشدا ڕۆڵیان مه‌زن و به‌رچاو بووه‌؛ به‌ڵێنیشی پێ دان كه‌، ده‌سته‌ڵاته‌ ئیدارییه‌كانی زاخۆ بۆ ئه‌م قۆناغه‌ زیاد ده‌كات و به‌پارێزگابوونیشی له‌ بیری ئه‌واندا-حكوومه‌ت- ده‌مێنێته‌وه‌ و كاری بۆ ده‌كه‌ن.

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 3-6-2015، بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی و وەزیری رۆشنبیری و لاوانی هەرێمی کوردستان و جەماوەرێكی زۆر، گەورەترین یاریگا لەسەر ئاستی عێراق لە شارۆچكەی زاخۆی سەر بە پارێزگای دهۆك كرایەوە.

یاریگاكە لەسەر رووبەری 22 دۆنم زەوی بە گوژمەی 20 ملیۆن دۆلار دروست کراوە، 12 دەرگای چوونەژوورەوەی هەیە و شوێنی دانیشتنی 20 هەزار کەسی تێدا دەبێتەوە، گەورەترین یاریگاشە لە هەرێمی کوردستان و عێراق.

نێچیرڤان بارزانی وێڕای ئەوەی پیرۆزبایی لە خەڵكی زاخۆ كرد بەبۆنەی كردنەوەی یاریگاكە، لە وتارەكەیدا رایگەیاند "کردنەوەی یاریگای نێودەوڵەتیی زاخۆ پادداشتێکی بچووکە بۆ قوربانیدانی خەڵکی زاخۆ و یاریگاكە بەشێکی دیکەیە لە چیرۆکی سەرکەوتنةكانی میللەتی کورد".

سەبارەت بە داواكاریی خەڵكی زاخۆش كە چەند جارێك داوایان كردووە شارۆچكەكەیان بكرێتە پارێزگا، سەرۆكی حكوومەت گوتی: "خزمەتکردنی خەڵکی زاخۆ وەڵامە بۆ ماندووبوون و قوربانیدانیان، بەپارێزگابوونی زاخۆ مافی خۆتانە".

نێچیرڤان بارزانی لەبارەی ئەو قەیرانانەی روویان لە هەرێمی كوردستان كردووە گوتی "گوشارێکی زۆر لەسەر تەواوی دانیشتووانی کوردستان هەیە، بەڵام بڕینی بودجە و مووچە نەبوونە رێگر لە بەردەم پێشكەوتن و خزمەتکردنی هاونیشتمانیانی کوردستان".

لە مەراسیمەكەدا گەورەترین ئاڵای كوردستانیش بە درێژایی 105 مەتر و بە رووبەری 7 هەزار مەتر دووجا هەڵكرا. بڕیارە هەر ئەمشەویش یارییكی دۆستانە لەنێوان هەڵبژاردەی عێراق و یانەی زاخۆ بەڕێوەبچێت، یانەی زاخۆش باشترین یاریزانانی كوردی بۆ یارییەكە بانگهێشتكردوون.

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار