٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

بەڕێوەبەری پۆلیسی داعش لە حەویجە كوژرا

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-لە ئەنجامی هێرشی فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان، بەڕێوەبەری پۆلیسی داعش لە قەزای حەویجە كوژرا.

عەمید (سەرحەد قادر)، بەڕێوەبەری پۆلیسی دەڤەری كەركووك بە ڕووداوی ڕاگەیاندووە: "ئەمڕۆ فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان قەزای حەویجەیان کوتاوە و، لەو بۆردومانەدا، (جاسم شوكر) بەڕێوەبەری (حەسبە) كە رۆڵی پۆلیسی هەیە كوژراوە".

(سەرحەد قادر) گوتیشی: "فڕۆكە جەنگییەكان دوو ناحیەیان لە قەزای حەویجە بۆردوومان كردووە، جگە لە كوشتنی ئەو بەرپرسەی داعش چەندین چەكداری دیكەش لە ئەنجامی ئەو هێرشانەدا كوژراون".

قەزای حەویجە 55 كیلۆمەتر لە باشووری ڕۆژئاوای شاری كەركووكەوە دوورە، داعش مانگی حوزەیرانی پار، پاش داگیرکردنی مووسڵ، بە یارمەتیی شانە نووستووەكانی و چەند هۆزێكی عەرەب، حەویجەیشی داگیر کرد.
 

هەواڵی پەیوەندیدار