سوێد ١٢٠ راهێنەری سەربازی دەنێرێتە هەولێر

سوێد-KDP.info-ئەمڕۆ پەرلەمانی سوێد ڕەزامەندی دەربڕی کە هێزێکی سەربازی ڕەوانەی هەرێمی کوردستان بکرێت بە مەبەستی مەشقدادان و ڕاهینانی هێزەکانی پێشمەرگە.
ئەمڕۆ پەرلەمانتارانی سوێد کۆ بوونەوە و لە کۆبوونەوەکەیشدا پڕۆژەیاساکەیان تاوتوێ کرد و، ڕێگەیان خۆش کرد سوید بۆ مەشق و ڕاهێنانی هێزەکانی پێشمەرگە، هێزێکی سەربازی بنێرێت بۆ هەرێمی کوردستان و، لە شەڕی تیرۆریستانی داعش، پشتی هەرێم بگرێت.
میدیایکانی سوێد ئەو بابەتەیان بە بایەخەوە شی کردووەتەوە و نووسیویانە پەرلەمانی سوێد بە پەسندکردنی پڕۆژەیاسایەک ڕێگای خۆش کرد ١٢٠ ڕاوێژکاری شارەزا لە بواری سەربازی بچنە هەرێمی کوردستان.
شاو کوردی




