٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

پێویستە یاسای پێدانی دەسەڵات بۆ شەڕی داعش یەکلا بکرێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

ئەمەریکا-KDP.info-بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی (هیوفینگتن‌پۆست) لیژنەی ناوخۆی کۆنگرێسی ئەمەریکا دەڵێن ئیشی یاسادانەران لە کۆنگرێس دەرکردنی یاسایە، هەربۆیەش ئەو ڕەشنووسە یاسای کە ڕێگا بەبەکارهێنانی هێزی زەمینی دەدات دەبێت یەکلایی بکرێتەوە.

(باربارا لی) ئەندامی کۆنگرێس لە لیژنەی ناوخۆ پێشنیازێکی خستووەتە ڕوو کە تیایدا ئاماژەی بەوە کردووە کە بەرپرسیارییەتی کۆنگرێسە تا شەرعیەت و دەسەڵات بە بەکارهێنانی هێز بۆ شەڕی داعش بکرێت یاخود ڕەتی بکەنەوە.
هەروەها گوتیشی پێویستە ئێمە ئەوە بناسێنین کە ڕۆڵێکی گەورە دەنوێنین لە مەسەلە گرنگەکانی شەڕ و ئاشتیدا.
لیژنەی ناوخۆ دەنگیان لەسەر پێشنیازەکەی (باربارا) بە (٢٢) دەنگی لە کۆی (٢٩) دەنگ داوە پێیان وایە دەبێت مەسەلەی ڕەشنووسەکەی باراک ئۆباما بۆ بەکارهێنانی هێزی زەوینی بۆ شەڕ داعش یەکلایی بکرێتەوە.
شیاوی باسکردنە لە شوباتی ڕابردوودا باراک ئۆباما ویستی لە ڕێگەی ڕەشنووسێکەوە داوا لە کۆنگرێس بکات، بۆ شەڕی داعش دەسەڵاتی بەکارهێنانی هێزی زەوینیی پێ بدەن، خەریکە مەسەلەی ئەو ڕەشنووسە زیندوو دەکرێتەوە و، کۆنگرێسمانان مەیلی تاوتوێکردن و لەوانەیە پەسەندکردنیشیان هەبێت.
ڕاپۆرتەکە ئاماژەی بە بەشدارییەکانی ئەمەریکا لە شەڕی داعش داوە و تێیدا هاتووە، تاوەکو ئێستا ئەمەریکا زیاتر لە ٢.١ملیار دۆلاری لە جەنگی داعشدا خەرج کردووە و، نزیکەی زیاتر لە ٤٠٠٠هەزار جار لە ئاسمانەوە هێرشی کردووە و، ٣٠٠٠هەزار سەربازی ڕاوێژکاریشی لە عێراقدا هەیە.
و/ خالید ئەحمەد

 

هەواڵی پەیوەندیدار