لەبارەی شنگالەوە پەرلە‌مان و حکوومەت بڕیاریان دا

هەولێر-KDP.info-به مه‌به‌ستى به‌جینوسایدناساندنى تاوانه‌كانى تیرۆریستانى داعش له شنگال ئه‌مڕۆ چەند بڕیارێك له‌لایه‌ن چه‌ند لیژنه‌یه‌كى په‌یوه‌ندیدارى پەرلە‌مان و لیژنه‌ى باڵاى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانەوە درا.
(فه‌یرۆز ته‌ها عه‌بدولخالق) پەرلە‌مانتارى فراكسیۆنى زه‌رد و ئه‌ندامى لیژنه‌ى مافى مرۆڤ له پەرلە‌مانى كوردستان به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانى گوت: "ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه چه‌ند لیژنه‌یه‌كى په‌یوه‌ندیدارى پەرلە‌مانى كوردستان له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى باڵاى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان تایبه‌ت به‌جینوسایدناساندنى تاوانى دژ به كوردانى ئێزدى كۆبووینه‌وه سه‌باره‌ت به جینوساید ناساندنى تاوانه‌كانى تیرۆرستانى داعش له شنگال."
ئه‌و ئه‌ندامه لیژنه‌ى مافى مرۆڤ ڕاشیگه‌یاند: "له كۆبوونه‌وه‌كەدا چوار بڕیاریان داوە؛ یه‌كه‌م، ئاماده‌كردنى پڕۆژه‌یاسایه‌ك و پێشكه‌شکردنی بە سه‌رۆكایه‌تیی پەرلە‌مان كه ڕۆژى 3/8ـى هه‌موو ساڵێك بێته رۆژى جینۆسایدى شنگال و تاوانى دژ به كوردانى ئێزدى؛ دووه‌م، ژیاندنه‌وه بكرێت بۆ رزگاربووانى ده‌ستى تیرۆرستانى داعش له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى؛ سێیه‌مینیش، حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وام بێت له كاره‌كانى به‌جینۆسایدناساندنى تاوانه‌كانى تیرۆریستانى داعش له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وله‌تى، چواره‌م ئاماده‌كردنى پڕۆژه‌یاسایه‌ك له‌و باره‌یه‌وه دواتر پێشكه‌ش به سه‌رۆكایه‌تىی پەرلە‌مان بكرێت.
نه‌شوان به‌رزنجى




