هه‌رێم پابه‌ندی ڕێككه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵ به‌غدایە

هەولێر-KDP.info- لیژنه‌ی پیشه‌سازی و وزه له په‌رله‌مانی كوردستان به داواداچوون بۆ بابه‌تی را‌گرتن و هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له ڕێگه‌ی كۆمپانیای سۆمۆوە ده‌كات، چونكه به‌پێی هه‌واڵی ئاژانسی رۆیته‌رز، حكوومه‌تی هه‌رێم راسته‌وخۆ ده‌ستی به فرۆشتنی نه‌وت كردووه، به‌ڵام سه‌رۆكی لیژنه‌كه ده‌ڵێت، پێموانییه ئه‌و هه‌واڵه دروست بێت و، حكوومه‌تی هه‌رێم پابه‌نده به ڕێككه‌وتنه‌كه‌وە.
(دشێركۆ جه‌وده‌ت) سه‌رۆكی لیژنه‌ی پیشه‌سازی و وزه له په‌رله‌مانی كوردستان، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی رایگه‌یاند، "له كۆبوونه‌وه‌ی تایبه‌ت له نێوان حكوومه‌ت و په‌رله‌مان بڕیار درا ئه‌وله‌ویات بۆ ڕێككه‌وتنی هه‌ولێر و به‌غدا بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر حكوومه‌تی عێرال پێیەوە پابەند نەبوو و موسته‌حه‌قاتی هه‌رێمی كوردستانی دابین نه‌كرد، بۆی هه‌بێت نه‌وتی خۆی بفرۆشێت و، بڕیاری به‌دیل دیاری بكات بۆ دابینكردنی بوودجه و مووچه‌ی هه‌رێمی كوردستان."
(جه‌وده‌ت) گوتیشی، "ئێستا ئێمه لە هەوڵی کۆکردنەوەی زانیاریداین و به داواداچوون ده‌كه‌ین، به‌ڵام پێموانییه هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێم له رێگه‌ی كۆمپانیای سۆمۆوە راگیرابێت، بۆیه پێموانییه ئه‌و هه‌واڵه‌ی رۆیته‌رز دروست بێت، چونكه هه‌ر ده‌مانزانی".
رابین شێروانی




