نێردەی ئەمەریکا: لە هیچ ڕێچارەیەکدا بۆ سووریا ئەسەد ڕۆڵی نابێ

نێردەی سەرۆکی ئەمەریکا کە ئەرکی هەماهەنگیی هاەپەیمانەتیی نێودەوڵەتی دژ بە داعشی پێ سپێردراوە، ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند، دەبێ سەرۆکی سووریا(بەشار ئەسەد)، هیچ ڕۆڵێکی لە هەر چارەیەکی درێژخایەن بۆ قەیرانی سووریا نەبێ و نایشیبێ.
ژەنەڕاڵی خانەنشینکراو(جۆن ئالن) لە کۆنگرەیەکدا لە وڵاتی قەتەر گوتیشی "گفتوگۆیێکی چالاکانە و جیددی" لە نێوان وڵاتگەلێکدا لە ئارادایە، کە پێوەستە بە چۆنیەتیی بەئاکامگەیاندنی گۆڕانکاریی سیاسی لە دیمەشق، بەڵام ئەم جۆرە ڕێچارەیە (ئەسەد) ناگرێتەوە.
(ئالن) دەربارەی مەترسییەکانی پرەوسەندنی داعشیش گوتی، ئەگەر بێت و بەری پێنەگیرێ و لە قاڵب نەدرێ، ئەوا دەبێ بە مەترسیێکی گەورەتر بەسەر مرۆڤایەتییەوە.
زریان زیاد




