٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

داعش دەستی بە ڕەشبگیریی مووسڵاوییەكان كرد.. ئەندامانی خێزانێكیشیان كوشت

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info- بەرپرسی لقی 14ـی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ دەڵێت، تیرۆیستانی داعش بە هۆی پابەندنەبوون بە بڕیارەكانیانەوە، خێزانێكیان بە تەواوی كوشت. ڕوونیشی دەكاتەوە، تیرۆریستان دەستیان بە ڕەشبگیریی پیاوان و گەنجان لەو شارەدا كردووە.

(عیسمەت ڕەجەب) بەرپرسی لقی 14ـی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "تیرۆریستانی داعش هاووڵاتی (عەبدوڵڵا ساڵح) و خێزانەكەیان بە تەواوی كوشتووە كە دانیشتووی شاری مووسڵن و هەوڵیان داوە لەو شارە بێنە دەرەوە بە هۆی تێكچوونی بارودۆخ و نەبوونی كار و بژێویی ژیان، بەڵام لە كاتی هەوڵدانیاندا، دەستگیر كراون و دواتریش تیرۆرستان كوشتوویانن و لاشەكانیان ڕادەستی پزیشكی دادی كردووە".

ئەو بەرپرسەی لقی 14ـی پارتیی دیموكراتی كوردستان گوتیشی: "تیرۆریستانی داعش لە نێو شاری مووسڵ دەستیان كردووە بە ئۆپەراسیۆنێك بە ناوی (ئۆپەراسیۆنی ردێن) و لەنێو شەقامەكانی ئەو شارە بڵاو بوونەتەوە بۆ چاودێریكردنی پیاوان و گەنجان و، ئەوانەی پابەند نەبوون بە هێشتنەوەی ڕیش، دەستبەسەر كراون و براون بۆ گرتووخانە".
(عیسمەت) زیاتر گوتی، لەلایەن چەكدارانی نەناسراوەوە دوو تیرۆریستی داعش لەنێو ئۆتۆمبێلێك لە جۆری كەیا لە گەڕەكی سوكەر هاتنە كوشتن ‌كە یەكێك لەوان بە ناوی ( عوسمان موهاجر) ناسراو بە (ئەبوتەلحە) بووە.
نەشوان بەرزنجی
 

هەواڵی پەیوەندیدار