لە میحوه‌ری خازردا، داعش ئاگرباران کرا

خازر-KDP.info-له‌سه‌ر بنه‌مای زانیاری هه‌واڵگری و به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێڕه‌ڤانی، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2ی حوزه‌یرانی 2015، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان مۆڵگه‌یه‌كی تیرۆریستانی داعشیان له میحوه‌ری خازر بۆردومان كرد و ژماره‌یه‌ك تیرۆریست كوژران و سه‌رجه‌م كه‌رسته و ئامێره‌كانیان ته‌قێندرانه‌وه.
بۆردومانه‌كه كاتژمێر 08:00ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ئه‌نجام درا و كێڵگه‌یه‌كی په‌له‌وه‌ری له نێوان گونده‌كانی (ئه‌زبه‌ق و وه‌رده‌ك)، كه تیرۆریستان كردبوویانه مۆڵگه‌ی سه‌ره‌كی خۆیان له ناوچه‌كه كرایه ئامانج و به گوێره‌ی زانیاری سه‌ره‌تایی سه‌رجه‌م ئه‌و تیرۆریستانه‌ی له‌و مۆڵگه‌یه خۆیان حه‌شار دابوو كوژراوون.
فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان له‌سه‌ر بنه‌مای زانیاری وردی هه‌واڵگری و زانیاری فه‌رمانده مه‌یدانییه‌كانی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێڕه‌ڤانی زیاتر له مانگێكه بۆردومانی مۆڵگه‌كانی تیرۆریستانی داعش ده‌كه‌ن.




