پەرلەمانى كوردستان پڕۆژەیاساى ڕاكێشانى مایه ى په‌سه‌ند كرد

هەولێر-KDP.info- پەرلەمانتارێكى فراكسیۆنى زه‌ردى پەرلەمانى كوردستان ڕایگەیاند کە، كه‌مێك لەمەوبەر پەرلەمانى كوردستان پڕۆژەیاساى ڕاكێشانى مایه‌ى له ڕێگه‌ى قه‌رزه‌وه په‌سه‌ند كرد.
(فه‌یرۆز ته‌ها عه‌بدولخالق) پەرلەمانتاری فراكسیۆنى زه‌ردى پەرلەمانى كوردستان به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانى ڕاگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه پاش گفتوگۆیه‌كى زۆر له پەرلەمانى كوردستان پڕۆژەیاساى ڕاكێشانى مایه له ڕێگه‌ى قه‌رزى نێوده‌وڵه‌تى په‌سه‌ند كرا و له‌ژێر چاودێرى په‌رله‌مان ده‌بێت."
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى پەرلەمانى كوردستان ڕاشیگه‌یاند: "زۆربه‌ى وەڵاتان جاروبار قەرز دەکەن؛ بگره وڵاته ئیسلامییه‌كانى وه‌كو ئێران و میسر و سووریا و لوبنانیش ئه‌م قه‌رزه‌یان کردووە، به‌مه‌ش هه‌ندێكیان ئه‌گه‌ر پلان و به‌رنامه‌یه‌كى باشیان نه‌بێت و ئیداره‌یه‌كى سه‌ركه‌وتوویان نه‌بێت ئه‌وا تووشى كێشه ده‌بن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر توانرا به شێوه‌یه‌كى باش بۆ بوژاندنه‌وه و بنیاتنانى ژێرخانى ئابوورى به‌كار بهێنرێت ئه‌وا ئه‌م جۆره قه‌رزه سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت."
(فه‌یرۆز) گوتیشى، ئه‌م یاسایه له 13 مادده پێك دێت و، بۆ پڕۆژە خزمه‌تگوزارییه‌كان و ته‌واوكردنى ئەو پڕۆژانە ده‌بێت كه سه‌دانەوەدی ته‌واو بوه نه‌توانراوه ته‌واو بكرێت و، به چاودێرى په‌رله‌مان ده‌بێت.
هەر لەمبارەیەوە پەرلەمانتار (مەردان خدر) بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی رایگەیاند، ئەوپڕۆژەیاسایە سودی زۆری ھەیە بۆ ژێرخانی ئابووری ھەرێمی کوردستان و دەست پێکردنەوەی پڕۆژەکان و نەھێشتی بێ‌کاری.
جێى ئاماژه‌یه به پێى ئه‌م پڕۆژەیاسایه هه‌رێمى كوردستان ده‌توانێت لیژنەیەک ڕابسپێرێت تا 5ملیار دۆلار قه‌رزى نێوده‌وڵه‌تى بكات.
نەشوان بەرزنجی-بڵند ئیبراهیم




