كه‌سكێ..کۆمەڵە تیرۆریستێکى داعش كوژران

کەسکێ-KDP.info-فه‌رمانده‌یى پێشمه‌رگه‌ى زێڕه‌ڤانى به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى هاوپه‌یمانان، گردبوونه‌وه‌ى ژماره‌یه‌ك تیرۆریستى داعشیان له (كۆگا غاز)ێکى نزیك (كه‌سكێ) كرده ئامانج و کۆمەڵە چه‌كدارێکى تیرۆریستیان کوشت.
سەعات 06:00ـی ئه‌م ئێوارەیە (2ـی حوزه‌یرانى 2015)، کۆمەڵە چه‌كدارێکى تیرۆریست له ناو كۆگاى غاز، كه ده‌كه‌وێته نزیك دووڕێیانى كه‌سكێ له باكوورى گوندى (عاشق) سه‌ر به میحوه‌رى ڕۆژئاواى دیجله كرانه ئامانجى بۆردومانى فڕۆكه جه‌نگییه‌كان و سه‌رجه‌میان كوژران.
به گوێره‌ى زانیارى فه‌رمانده مه‌یدانییه‌كانى فه‌رمانده‌یى پێشمه‌رگه‌ى زێڕه‌ڤانى، به هۆى بۆردومانى فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى هاوپه‌یمانان سه‌رجه‌م ئه‌و چه‌كداره تیرۆریستانه‌ى له شوێنى ئامانجه سه‌ربازییه‌كه بوون له‌ناو بران و ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێل و چه‌كى نیوەقورسی داعش سووتێنران.




