خەسرۆ گۆران: دەشێ گرنگییەکی زیاتر بە هەڵبژاردن بدەین

هەولێر-KDP.info-بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتیی دیموکراتی کوردستان وەرگرتنی تەلاری بارەگای نوێی دەزگای هەڵبژاردنی لە ئەندامانی دەزگا پیرۆز کرد و، بەم بۆنەیە داوای لە ئامادەبووان کرد ئەم هەنگاوە ببێتە هۆکارێک بۆ پێشخستنی کارەکەیان و شارەزاییەکی تەواو بەدەست بێنن لە بواری هەڵبژاردن و، ئەم قۆناغەی بە دەرفتێک زانی بۆ ئەو مەبەستە.
بە سەرپەرشتی خەسرۆ گۆران ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان بە ئامادەبونی خاتوو (شیرین ئامێدی) و دکتۆر (ڤیان سەبری) یاریدەدەرانی بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردن لە بارەگای دەزگای هەڵبژاردن لە هەولێر کۆبونەوەی ئەو دەزگایە بەڕێوە چوو؛ دوای خولەکێک ڕاوەستان لەبەر گیانی پاکی شەهیدانی کورد و کوردستان سەروەریان بارزانی نەمر و، پێشمەرگە قارەمانەکانی سەنگەری بەرگری لە خاکی نیشتمان، کۆبوونەوەکە دەستبەکار بوو و بەرپرسی دەزگا خوێندنەوەیەکی لەسەر ڕەوشی ئەمڕۆی عیراق و ناوچەکە پێشکەش بە ئامادەبووان کرد و، ئاماژەی بە ڕەوشی ئەمنی عیراق دا لە چوارچێوەی هاتنی گروپی تیرۆرستی (داعش) بۆ ناوچەکە و ئەو گۆڕانکاریانەی کە ڕەنگە ڕوو بدات."
پاشان بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی باسی لە ڕەوشی ناوخۆیی دەزگای هەڵبژاردن و مەکتەبەکانی بە گشتی کرد و، وەرگرتنی تەلاری بارەگای نوێی دەزگای هەڵبژاردنی لە ئامادەبووان پیرۆز کرد و، بەم بۆنەیە داوای لە ئامادەبووان کرد ئەم هەنگاوە ببێتە هۆکارێک بۆ پێشخستنی کارەکەیان و شارەزاییەکی تەواو بەدەست بێنن لە بواری هەڵبژاردن و، ئەم قۆناغەی بە دەرفتێک زانی بۆ ئەو مەبەستە و راشیگەیاند کە دەشێ گرینگیەکی زیاتر لە هەڵبژاردن بدەین؛ پاشان دەرگای گفتوگۆ بۆ ئامادەبووان کرایەوە و، سەرنج و پێشنیازەکانیان خرایە بەر باس.




