هه‌رێم ئەو هەموو ئاوارەیەی پێ بەخێو ناکرێ

هه‌ولێر-KDP.info-ئه‌ندامێكى لێژنه‌ى كۆچ‌وكۆچبه‌رانى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ڕه‌خنه له‌وه ده‌گرێت كه كورد به‌شدارى پێ نه‌كراوه له كۆنگره‌کەى بڕۆكسل و پێى وایه پشكى قورسایى ئاواره‌كانى هه‌موو عێراق به‌ر هه‌رێمى كوردستان كه‌وتووه.
(د.ماجید شنگالى) ئه‌ندامى لێژنه‌ى كۆچ‌وكۆچبه‌رانى عێراق به ماڵپه‌ڕى فه‌رمى پارتى دیموركراتى كوردستانى ڕاگه‌یاند: "به داخه‌وه نزیكه‌ى 3ملیۆن ئاواره‌ى ناوچه‌كانى عێراق له هه‌رێمى كوردستان هه‌ن؛ شارێكى وه‌ك دهۆك ژماره‌ى ئاواره‌ى له ڕێژه‌ى دانیشتووانى زیاتره له كاتێكدا ئێستا به‌غدا ئاواره‌كانى ڕومادى وه‌رناگرێت ناردوونى بۆ كوردستان كه‌چى كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى و، حكوومه‌تى عێراق ئه‌وه‌نده له خۆیان ڕانه‌ماون نوێنه‌رێكى كوردیان له‌گه‌ڵ بووایه بۆ كۆنگره‌ى بڕۆكسل گوتى: "ئێمه سه‌یرمان لێ دێت بۆچى كورد له نه‌خشه‌ڕێگاى نێوده‌وڵه‌تى بۆ هاوكارىی ئاواره‌كان نوێنه‌رى نییه له هه‌مان كاتدا گرنگ بوو كورد به‌شدارى بكردبایه چونكه له لایه‌ك ڕاپۆرتى تایبه‌تى له‌سه‌ر ژیانى ئاواره‌كان ده‌خوێنده‌وه له‌لایه‌كى دیكه ده‌یتوانى نه‌خشه‌ى ڕێگاى چاره‌سه‌رى و هاوكارى بۆ ئاواره‌كان بخاته ڕوو".
گوتیشى: "كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى و حكوومه‌تى عێراق ده‌بێت ئه‌وه باش بزانن ئه‌ركى ئه‌وانه هاوكاریى دارایى پێشكه‌ش به هه‌رێمى كوردستان بكه‌ن، چونكه هه‌رێم ئەو هەموو ئاوارەیەی پێ بەخێو ناکرێ".
كارزان هه‌ورامى




