٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سبەینێ ئاخر مۆڵەتە بۆ پاڵاوگە نایاساییەکانی هەولێر و سلێمانی

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-ئەندامێکی لیژنەی سامانە سروشتییەکان لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێ، سبەینێ دوا مۆڵەتە بۆ خاوەنی پاڵاوگە نایاساییەکانی سنووری پارێزگای ھەولێر و سلێمانی و، ئەگەر داینەخەن، دەیاندەنە دادگا.

(بەیار دۆسکی) ئەندامی لیژنەی سامانە سروشتییەکان لە پەرلەمانی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دوا مۆڵەتی داوە بە خاوەنی پاڵاوگە نایاساییەکانی سنووری پارێزگای ھەولێر و سلێمانی؛ ئەگەر تا سبەینێ چوارشەممە داینەخەن، حکوومەت شکاتیان لێ دەکا."
(بەیار دۆسکی) گوتیشی، ئەو پاڵاوگانەی بەبێ‌ مۆڵەت و نایاسایی کار دەکەن یان کەڵکی پاڵاوگەیان نییە، ٤٠ پاڵاوگەنە.
(دۆسکی) ڕوونیشی کردەوە، لە سنووری پارێزگای دھۆک ئەو ھەنگاوە نراوە و، ھەموو پاڵاوگە نایاساییەکان داخراون، چونکە هەم ژینگە پیس دەکا و، هەم خەڵکەکە نەخۆش دەخات.
بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار