٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

زۆرینەی بەرپرسان خەتای کەوتنی مووسڵ دەخەنە ئەستۆی مالیکی

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ -KDP.info- جێگری سەرۆکی لیژنەی لێکۆڵینەوە لە ھۆکاری کەوتنی مووسڵ ئاشکرای کرد، لیژنەکەیان لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ ١٠٠ بەرپرس کردووە زۆرینەیان باسی مالیکییان کردووە و خەتای کەوتنی مووسڵ دەخەنە ئەستۆی.

جێگری سەرۆکی لیژنەی لێکۆڵینەوە لە ھۆکاری کەوتنی مووسڵ (شاخەوان عەبدوڵا) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "بەھۆی جیاوازی یەک دەنگ نەتواندرا (نووری مالیکی) بانگهێشتی لێکۆڵینەوە بکەن.
(شاخەوان عەبدوڵا) گوتیشی، بڕیار دراوە پرسیار ئاراستەی (نووری مالیکی) و (ئوسامە نوجەیفی) بکەن.
(عەبدوڵا) ڕوونیشی کردەوە، من خۆم  ١٥پرسیارم ئاراستەی (مالیکی) کردووە، یەکێک لەوانە بۆ رێگەی نەداوە پێشمەرگە بچێتە مووسڵ و ڕێگری لە کەوتنی مووسڵ بکات. هەروەک ئاماژەیشی کرد کە زۆرینەی ئەوانەی لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا کراوە خەتای کەوتنی مووسڵ دەخەنە ئەستۆی مالکی.
بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار