حەشدی شەعبی لە خوورماتوو نەكشاوەتەوە.. لایەنە سیاسییەكان هێشتا رێك نەكەوتوون

خورماتوو-KDP.info- بەڕێوەبەری ئاساییشی خورماتوو رایگەیاند، لایەنە سیاسییەكانی خورماتوو بە مەبەستی دانانی سنوورێك بۆ حەشدی شەعبی و پێكهێنانی ژوورێكی هاوبەش لە هێزەكانی ئەو شارە كۆ بوونەوە، بەڵام تاوەكو ئێستا رێككەوتنی نێوانیان جێبەجێ نەكراوە.
بەڕێوەبەری ئاساییشی خورماتوو (فارووق ئەحمەد) بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "لە ٢٨ـی مانگی رابردوودا لایەنە سیاسییەكانی خورماتوو بە مەبەستی دانانی سنوورێك بۆ حەشدی شەعبی و پێكهێنانی ژوورێكی هاوبەش لە هێزەكانی ئەو شارە كۆ بوونەوە، بەڵام تاوەكو ئێستا ئەو ژوورە دروست نەكراوە و رێككەوتنەكە جێبەجێ نەكراوە".
بەڕێوەبەری ئاساییشی خورماتوو ئەوەیشی خستە ڕوو، حەشدی شەعبی وەكو پێشتر هاتوچۆ دەكەن و لەناو بازاڕیش نەكشاونەتەوە.
بڵند ئیبراهیم




