٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەغدا بەرانبەر كۆمەڵكوژیی ئێزدییەكان بێدەنگە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- كەسایەتیی دیاری ئێزدی (مەحما خەلیل) باس لە كارەسات و كۆمەڵكوژیی ئێزدییەكان بە دەستی تیرۆریستانی داعش دەكات و دەڵێت، نزیكەی هەشت هەزار ئێزدی بێسەروشوێنن و چارەنووسیان دیار نییە، حكوومەتی عێراق و كۆمەڵگای نێودەوڵەتییش لە ئاست ئەو تاوانەدا بێدەنگن.

كەسایەتیی دیاری ئێزدی (مەحما خەلیل) بۆ‌ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان گوتی: "تا ئێستا نزیكەی هەشت هەزار ئێزدی بێسەوشوێنن و چارەنووسیشیان نادیارە، بەشێكی ئەوانەیش كە لە ژیاندا ماون، مەترسیی كۆمەڵكوژییان لەسەرە و بەشێكیشیان دەفرۆشرێن و مامەڵەیان پێوە دەكرێت، بۆیە دەپرسین، بۆچی حكوومەتی بەغدا و كۆمەڵگای نێودەوڵەتی لە ئاست ئەو تاوانەدا بێدەنگن؟ لە كاتێكدا ئێزدییەكان دوو جار بوونەتە قوربانی، یەكەم لەبەر ئەوەی ئێزدین و دووەمیش بە هۆی ئەوەی كە كوردی ڕەسەنن".
(خەلیل) گوتیشی: "ئێمە نوێنەرمان لە ئەنجوومەنی نوێنەران هەیە، بۆیە دەبێت ئەم پرسە لەوێ بجوڵێندرێت و هەموو لایەكی لێ ئاگادار بكرێتەوە، ‌هەروەها پەرلەمان و حكوومەتی هەرێمی كوردستانیش پشگیریی بەهێزی كەیسی ئەو گۆڕەبەكۆمەڵانە بكەن تا بۆ هەموو دنیا ڕوون بێتەوە چ كارەساتێك بەسەر ئێزدییەكاندا هاتووە".
كارزان هەورامی

هەواڵی پەیوەندیدار