٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

پلان هەیە میلیشیا شیعەکان بخرێنە ژێر دەستەڵاتی حکوومەتی بەغداوە.. هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش کۆ دەبنەوە

سەرچاوە: KDP.info
دیمەنێکی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی پاریس.

 پاریس-KDP.info-  ئەمڕۆ سێشەممە و لە پاریس، هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بە تیرۆریستانی داعش کۆ دەبنەوە و چۆنیەتیی ئازادکردنی شاری ڕەمادی دەخەنە بەر باسەوە، ئەمە وەک ئەوەی بەرپرسێکی ئەمەریکایی ڕایگەیاندووە. هاوکات بە شکستی ستراتیژی هاوپەیمانەتییەکەدا دەچنەوە، لەوەی کە نەیانتوانیوە بەر بە پێشڕەویی تیرۆریستان بگرن.

ئەم کۆبوونەوەیەی هاوپەیمانەتیی نێودەوڵەتی کە ئەمەریکا ڕابەرایەتیی دەکات، پاش ١٠٠٠ئاسمانەهێرشە لە ماوەی ١٠ مانگدا، کە مەبەست لێی بەرگرتن بووە بە پێشڕەوییەکانی داعش لە هەریەک لە سووریا و عێراق، بەڵام هێشتا ئامانجی خۆی نەپێکاوە.

وەها بڕیارە لەو کۆبوونەوەیەدا کە سەرۆکوەزیرانی عێراق(حەیدەر عەبادی) تێیدا بەشدارە، وەزیر و نوێنەرانی ڕێکخراوە نێیدەوڵەتییەکان، گفتوگۆ بکەن لەبارەی ستراتیژی هاوپەیمانەتییەکە، کە لە ئێستادا لە ڕێی فڕۆکە شەڕکەرەکانیانەوە و بە مەشقددان بە هێزەکانی عێراق و چەکدارانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا، بەشدارییان لە جەنگی دژ بە داعشدا کردووە.
بەرپرسێکی ئەمەریکایی کە نەیویستووە ناوی ببرێ، دوێنێ دووشەممە بۆ مێدیاکانی باس کردووە کە، کۆبوونەوەکە لە چۆنیەتیی ڕزگارکردنی ڕەمادییش دەکۆڵێتەوە. گوتووشیەتی، کۆبوونەوەکە ئاسایی نییە و لەگەڵ (عەبادی)ـدا پلانی حکوومەتی عێراقی بۆ گێڕانەوەی ڕەمادی و دەرهێنانەوەی لە چنگی داعشان دەخرێتە بەر باسەوە.
ئەو بەرپرسە جەختی لە پلانی حکوومەتی عێراق لە دەستگرتن بەسەر میلیشیا شیعەکان دەکاتەوە کە هاوشانی هێزەکانی دەجەنگن و ئەمەیش کاری لەپێشینە دەبێ؛ چونکە ڕۆڵی ئەو میلیشیایانە کە ئێران پشتیوانیانە، مایەی دڵەڕاوکێی و نیگەرانیی ئەمەریکایە.

ئەمەریکاییەکە گوتیشی، دەبێ کۆی هێزەکان ملکەچی فەرمانەکانی حکوومەتی عێراقی بن و، ئەەم یەکێکی ڕەگەزە سەرکییەکانی پلانی کۆبوونەوە و دواتر جەنگەکە دەبێت.

زریان زیاد

هەواڵی پەیوەندیدار