ڕه‌وانه‌ی هه‌ولێریان ده‌كات.. به‌غدا ئاواره‌كانی ئه‌نبار له‌كۆڵ خۆی ده‌كاته‌وه

به‌غدا-KDP.info- فڕگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی به‌غدا، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، ڕه‌وانه‌كردنی بێبه‌رانبه‌ری ئاواره‌كانی پارێزگای ئه‌نباری بۆ هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند.
فڕگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی به‌غدا له به‌یاننامه‌یه‌كیدا ئاماژه‌یشی داوه، دوێشه‌و كاروانێكی ئاوارانیان ڕه‌وانه‌كردووه و ئه‌مشه‌وی دووشه‌ممه‌یه‌یش، فڕگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی به‌غدا، بێبه‌رانبه‌ر خه‌ڵكی ڕه‌وانه‌ی هه‌ولێر ده‌كات، كه ئه‌وانه‌ی ئه‌مشه‌و 379 كه‌س ده‌بن و، 134یشیان منداڵن.
شیاوی گوتنه كه، له‌وه‌ته‌ی داعش شاری ڕه‌مادی نێوه‌نده‌كه‌ی و پارێزگای ئه‌نباری داگیر كردووه، خه‌ڵكی زۆری ئه‌و پارێزگایه ئاواره بوون و زۆرینه‌یان كه ڕوویان له به‌دای پایته‌ختی عێراق كردووه، به‌ڵام به‌غدا بێ كه‌فیل نه‌یهێشتووه كه‌س بچێته نێو شاره‌وه و زۆرینه‌یانی له ده‌ره‌وه‌ی جێگیر كردووه.
زریان زیاد




