٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

گەر بەغدا بە ڕێككەوتنەكەوە پابەند نەبێت، هەرێم پلانی خۆی جێبەجێ دەكات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان دەڵێت، هەرێمی كوردستان چاوەڕوانی بەغدا دەكات و ئەگەر هاوشێوەی مانگەكانی رابردوو بە رێككەوتنی لەگەڵ هەرێمدا پابەند نەبێت، هەرێمی كوردستان پلانی خۆی جێبەجێ دەكات.

ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان (شیرین حوسنی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "لە ئێستادا هەرێمی كوردستان چاوەڕێ دەكات بزانێت ئەم مانگە بەغدا پابەند دەبێت بە رێككەوتنی لەگەڵ هەرێمدا و بەشەبوودجەكەی بە تەواوەتی رەوانە دەكات یان نا، ئەگەر بەغدا پابەند نەبێت، ئەو كات هەرێمی كوردستانیش پلانی خۆی هەیە و هاوشێوەی بەغدا بەو رێككەوتنەوە پابەند نابێت".
(شیرین حوسنی) گوتیشی، تاوەكو ئێستا بەغدا پابەند نەبووە بە رێككەوتنی لەگەڵ هەرێمی كوردستاندا، سەرەڕای ئەوەی هەرێمی كوردستان پابەند بووە و رێژەی دیاریكراوی نەوتی خۆی رادەستی بەغدا كردووە.
راشیگەیاند: "بەپێی یاسا ئەگەر هەر لایەنێك بە رێككەوتنەكەوە پابەند نەبێت، لایەنی بەرانبەریش بە هەمان شێوە بۆی هەیە پابەند نەبێت".
بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار