٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نێچیرڤان بارزانی: هیواخوازین ئەمەریكا لە هاوكارییەكانی بۆ هەرێم بەردەوام بێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- لەبارەی هاوكاریی سەربازی بۆ هێزی پێشمەرگە و هاوكاریی حكوومەتی هەرێم بۆ بەهاناوەچوونی ئەو ژمارە زۆرەی ئاوارە و پەنابەران كە ڕوویان لە هەرێم كردووە، (نێچیرڤان بارزانی) هیوای خواست ئەمەریكا ئەم پرسانە بە هەند وەربگرێت و لە هاوكارییەكانی بەردەوام بێت.

 ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 1/6/2015 (نێچیرڤان بارزانی) سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە  ستیوارت جۆنز باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق و شاندێكی یاوەری كرد.

لە دیدارێكدا جۆنز باسی دوا سەردانی (مەسعوود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان و شاندی یاوەری بۆ ئەمەریكا كرد و كۆبوونەوە و دیدار و گفتوگۆكانی سەردانەكەی بەرز نرخاند. ئینجا دوا پێشهاتەكانی ڕەوشی سیاسی لە بەغدا و ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكان و هاوكاریی ئەمەریكا بۆ عێراق بە گشتی و بە تایبەتی بۆ هەرێمی كوردستانی خستە ڕوو و دووپاتی كردەوە كە وڵاتەكەی لە هاوكاریكردنی هێزی پێشمەرگە بەردەوام دەبێت هەروەك لە سەردانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ ئەمەریكا، ئەو بابەتە گفتوگۆی لەسەر كرا و دووپات كرایەوە.

لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا باسی لە پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا و ئەو كێشانەی لە بودجە و مووچەی فەرمانبەراندا دروست بوون كرد و پشتگیریی خۆی بۆ یاسای بودجە و ڕێككەوتنی نێوان هەرێمی كوردستان و بەغدا دووپات كردەوە. هەروەك ئاماژەی بە بارودۆخی ناوچەكە بە گشتی و هەڵسانگاندنی ڕووداوەكان و بەشداریكردنی لایەنەكانی سوننە لە پرۆسەی سیاسیی عێراق و ئازادكردنی ناوچە سوننییەكانی لەژێر دەستی داعش كرد.

لای خۆیەوە (نێچیرڤان بارزانی) سوپاسی ئەو سەردانەی باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق و تێبینی و هەڵسەنگاندنەكانی كرد بۆ سەردانە سەركەوتووەكەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و شاندی یاوەری بۆ واشنتۆن و لەمبارەیەشەوە سوپاسی باڵیۆزخانەی ئەمەریكای كرد كە توانیان پرۆگرامێكی ڕێكوپێك بۆ ئەو سەردانە ئامادە بكەن.

لەبارەی هاوكاریی سەربازی بۆ هێزی پێشمەرگە و هاوكاریی حكوومەتی هەرێم بۆ بەهاناوەچوونی ئەو ژمارە زۆرەی ئاوارە و پەنابەران كە ڕوویان لە هەرێم كردووە، (نێچیرڤان بارزانی) هیوای خواست ئەمەریكا ئەم پرسانە بە هەند وەربگرێت و لە هاوكارییەكانی بەردەوام بێت.

سەبارەت بە پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا و بە تایبەتی ڕێككەوتنی نێوان هەردوولا، بەڕێز سەرۆك وەزیران هەڵوێستی حكوومەتی هەرێمی كوردستانی دووپات كردەوە كە هەر لە سەرەتاوە هەرێم پابەندی ڕێككەوتنەكە بووە و ئەو ئەركانەی جێبەجێ كردووە كە كەوتوونەتە سەر شانی و چاوەڕێی ئەوەن لە ڕۆژانی داهاتوو بە ناردنی شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان بە تەواوی، ئەوەی لەسەر شانییەتی لە ڕێككەوتنەكە جێبەجێی بكات.

هەواڵی پەیوەندیدار