٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

هاووڵاتیان متمانەیان بە حەشدی شەعبی نییە

سەرچاوە: KDP.info

 ڕەمادی-KDP.info-  شارەزایەكی بواری سەربازی دەڵێت، لەبەر ئەوەی سوپای عێراق لەسەر بنەمایەكی دروست دانەمەزراوە، حكوومەت ناچار بووە پەنا بۆ حەشدی شەعبی ببات، كە ئەوانەیش لەلایەن هاووڵاتیانەوە متمانەپێكراو نین، چونكە ترسیان هەیە تۆڵەیان لێ بكرێتەوە.

(حەسەن جیهاد) شارەزای بواری سەربازی، بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "سوپای عێراق كاتێك دروست كراوە، لەسەر بنەمایەكی رێكوپێك پێك نەهێندراوە، چونكە تاوەكو ئێستا هیچ مەرجەعێكی سەربازی بۆ ئەو هێزانە نییە كە لە دژی داعش شەڕ دەكەن و، هیچ هەماهەنگییەكیشیان لە نێواندا نییە، بۆیە وای لێ هاتووە هاووڵاتیان متمانەیان بە حەشدی شەعبی نەبێت كاتێك دەچن ناوچەكانیان ئازاد بكەن، لەبەر ئەوەی زۆر شوێن ماوەی پێنج مانگە ئازادیان كردوون، تاوەكو ئێستایش رێگا نادرێت خەڵكەكە بگەڕێتەوە بۆ سەر ماڵوحاڵەكانیان".
(حەسەن) گوتیشی، حكوومەت بە ناچاری پەنای بردووەتە بەر حەشدی شەعبی بۆ ئەوەی شەڕی داعش بكەن، چونكە سوپای عێراق نەماوە و لەمەیشدا جیاوازی كراوە كە هۆزەكانی ڕەمادی ساڵێك بوو داوایان دەكرد پڕچەك بكرێن بۆ ئەوەی شەڕی داعش بكەن و نەكرا، بەڵام لە ماوەی هەفتەیەكدا حەشدی شەعبی پڕچەك كران، ئەمەیش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە متمانە نییە و جگە لەوەیش ئەمەریكا باس لەوە دەكات بەشێك لەو چەكەی بە عێراق دراوە، دراونەتە حەشدی شەعبی".
ئەو شارەزایەی بواری سەربازی ڕوونیشی كردەوە، لە ئێستادا ٤٠ هەزار چەكدار بۆ ئازادكردنی ڕەمادی ئامادە كراون و دەشتوانن ئازادی بكەن، بەڵام دوای ئازادكردنی چی بەسەر دێت، كە ئایا هاوشێوەی تكریت دەبێت لە كاتێكدا تكریت ئازاد كرا و پێویست بوو پێشڕەوی بۆ بێجی بكرێت، بەڵام خۆیان بە شتی لاوەكییەوە سەرقاڵ كرد و دواتر نەیانتوانی ئەو كارە بكەن.
ئەوەیشی خستە ڕوو، چارەكردنی ئەو كێشەیە زۆر زەحمەتە، بۆیە پێویستە كۆنگرەیەكی ئاشتەوایی ساز بكرێت و چارەیەك بۆ ئەو گرفتە بدۆزرێتەوە.
بڵند ئیبراهیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار