٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە بەرزاییەكانی بادوش مۆڵگەیەكی تیرۆریستانی داعش خاپوور كرا‌

سەرچاوە: KDP.info

بادوش-KDP.info- بە هەماهەنگی لەگەڵ فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی، سەعات چوار و نیوی ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 1ـی حوزەیرانی 2015، فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای هاوپەیمانان مۆڵگەیەكی تیرۆریستانی داعشیان لە بەرزاییەكانی (بادوش) دوو جار بۆردوومان كرد و هاوەنێك و دۆشكەیەك كە لە مۆڵگەكەدا جێگیر كرابوون، تەقێندرانەوە و ژمارەیەك تیرۆریستی داعشیش كوژران.
بە گوێرەی زانیاریی فەرماندە مەیدانییەكانی فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی، ئێوارەی ئەمڕۆ فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان بەرزاییەكانی دەوروبەری ناحیەی (بادوش)، كە بە بەرزاییەكانی (بادوش) ناسراون و دەكەونە میحوەری رۆژئاوای دیجلەوە،‌ بۆردوومان كردووە.
لە ئاكامی ئەو بۆردومانانەدا وێڕای وەشاندنی گورزی كاریگەر لە تیرۆریستانی داعش و كوژرانی ژمارەیەك تیرۆریست، مۆڵگەیەكی تیرۆریستان بە تەواوی خاپوور كراوە و بە هۆی ئەوەی دوو جار هەمان شوێن بۆردوومان كرا، زۆرینەی ئەو تیرۆریستانەی لە شوێنی بۆردوومانەكە بوون، كوژران.
بەرزاییەكانی بادوش لە 10ـی حوزەیرانی 2014ـەوە لە لایەن تیرۆریستانی داعشەوە داگیر كراون و بادوشیش ناحیەیە و سەر بە قەزای ناوەندیی مووسڵە‌.

هەواڵی پەیوەندیدار