٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

بەرانبەر بەغدا تێكڕای لایەنە كوردییەكان یەكهەڵوێستن و پێكەوە بڕیار دەدەن

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوە دەدات، سەرجەم هێزە كوردستانییەكان هەڵوێست وەردەگرن ئەگەر بەغدا بۆ ئەم مانگە بڕەپارەیەكی كەم بنێرێت بۆ هەرێم و، دواتر بڕیاری گرینگ دەدرێت.
(عادل نووری) ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "چاوەڕێ دەكەین لەم ڕۆژانەدا بەغدا پارەی ئەم مانگە بنێرێت كە وەك باس دەكرێت ڕێژەیەكی باشە،‌ بەڵام ئێمە ئەگەر ئەو بڕەپارەیەی كە بەغدا ناردی كەمتر بوو لە ڕێككەوتنی نێوان هەردوولا، ئەو كاتە هەڵوێست وەردەگیرێت و سەرجەم لایەنە كوردییەكان بە نوێنەرەكانی كورد لە بەغدایشەوە، كۆ دەبینەوە و دوای قسەكردن بڕیاری خۆمان دەدەین".
(عادل) گوتیشی: "بەداخەوە كارنامەی حكوومەت جێبەجێ نەكراوە، یا نایانەوێت جێبەجێ بكرێت، ئەم حكوومەتە هەرچەندە بە ناو بنكەفراوانە، بەڵام دەبینن مامەڵەیەكی خراپ لەگەڵ كورد و سوننەدا دەكرێت، كە ئەمەیش جێگای هەڵوەستەلەسەركردنە، خۆ ناكرێت ئێمە لەوەی بەغدا دەیكات هەر بێدەنگی هەڵبژێرین".
ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕوونیشی كردەوە: "دەبێت بەپێی ماف بەغدا 17%ـی بوودجەی خەڵكی كوردستان بنێرێت، كە بە گوێرەی ڕێككەوتنیش دەكاتە ترلیۆنێك و 200 ملیار دینار".
كارزان هەورامی
 

هەواڵی پەیوەندیدار