بەغدا ئیفلاسبوونی خۆی راگەیاند

بەغداـKDP.infoـ ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا، ئەمڕۆ دووشەممە، بە فەرمی ئیفلاسبوونی خۆی راگەیاند و، دەشڵێ، هەرچیی پڕۆژەکانی ئەو شارەیشە دەوەستێندرێن و مووچەی ٣ هەزار فەرمانبەری گرێبەستیشی دەبڕێ.
(عادل ئەلساعدی)ـی ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا بە ئاژانسەکانی راگەیاندووە، بە هۆی دۆخی هەنووکەیی و بوودجەی گشتییەوە، کۆی پارێزگاکان بە بەغدایشەوە تەنیا دەروویان بوودجەی کارپێکراو بووە کە ئەویش مووچە بووە، بێئەوەی هیچ پڕۆژەیەکی خزمەتگوزاری و وەبەرهێنان ئەنجام درابن.
ئاماژەیشی داوە، کۆی پڕۆژەکانی ئەمساڵ و ساڵانی پێشوویش وەستاون، چونکە پارەی دابینکراو نییە تەواو بکرێن.
گوتیشی، "پارێزگای بەغدا بە فەرمی ئیفلاسبوونی خۆی راگەیاند و مووجەی ٣ هەزار فەرمانبەری گرێبەستیشی ڕاگرتووە، ئەوەی کە پێوەندی بە فەرمانبەرەکانەوە هەیە ئەوەیە کە، یان دەبێ پەیماننامە پڕ بکەنەوە کە بێ مووچە دەوام بکەن، یان بچنە امڵەوە."
پێشتریش پارێزگاکانی موسەننا، میسان و کەربەلا و واست ئیفلاسبوونی خۆیان ڕاگەیاندووە.
زریان زیاد




