٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سۆسیال‌دیموكراته‌كانى بولگاریا له‌ بیرۆكه‌ى سه‌ربه‌خۆییدا، هاوبیرى دیموكراته‌كانى كوردستانن

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  (هێمن هەورامی) لەگەڵ شاندێکی وڵاتی بولگاریادا کۆ بووەوە و پێیڕاگەیاندن، ئه‌و ماندووبوونه‌ى كوردستانیان له‌ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ى تیرۆریستان و ئه‌و بڕیاره‌ ئیقلیمخوازانه‌یەى حكوومه‌تى به‌غدا، ده‌بێت به‌ سه‌ركه‌وتن بۆ گه‌لى كورد ‌كۆتایی بێت؛ هەڵبەت پارتیى دیموكراتى كوردستان له‌ ئێستادا ئه‌مه‌ى كردووەته‌ خاڵى لەپێشینەی ستراتیژیه‌تى خۆى. له‌ به‌رامبه‌ردا شاندى بولگاریا پشتگیریى ته‌واوى خۆیان بۆ بەئاکامگەیاندنی ستراتیژیه‌تى پارتى نیشان دا و، به‌ مافێكى بنه‌ڕه‌تى هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كیان زانی.

چڕكردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كان و سه‌ردانى شانده‌ دیپلۆماسییه‌كان له‌م هه‌لومه‌رجه‌ سیاسییه‌دا بووه‌ته‌ ستراتیژییه‌تى تۆكمه‌ى كارى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى پ  د  ك، شاندێكى باڵاى حیزبى سۆسیال‌دیموكراته‌كانى بولگارستان كه‌ له‌ هه‌ریه‌كه‌ (یوردان نێهریزۆڤ) سه‌رۆكى سۆسیال‌دیموكراتى بولگاریا و (نیكۆڵاى نیكۆلۆڤ) جێگرى حیزبى ناوبراو و گه‌وره‌دیپۆماتكارى بولگاریا (زلاتى جالێڤ) و (لیوبن بۆتسڤان) ڕاویژكارى تایبه‌تى سه‌رۆكوه‌زیرانى بولگارىا بۆ كاروبارى سه‌ربازى و چه‌ندین پسپۆڕ له‌ بواره‌كانى وه‌به‌رهێنان و بازرگانیدا، له‌ لایه‌ن به‌رپرسى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى پارتیی دیموكراتى كوردستانه‌وه‌ پێشوازى کران.

به‌رپرسى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌روه‌ى پارتى کە ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تییشە، بۆیه‌ به‌ ناوى سه‌ركردایه‌تیى پارتییه‌وه‌ وێڕاى سوپاس و ماندوونه‌بوونیان له‌م سه‌ردانه‌یاندا، دواپێشهات و گۆڕانكارییه‌كانى نێو گۆڕه‌پانى سیاسیى ناوچه‌كه‌ى بۆ شیى كردنه‌وه‌ و، ئاماژه‌ى به‌ هێزى سیاسى و سه‌ربازیى كورد كرد له‌ نێو ئاڕاسته‌ى گۆڕانكارییه‌كاندا، (هێمن هه‌ورامى) پێیڕاگه‌یاندن، ئه‌و ماندووبوونه‌ى كوردستانیان له‌ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ى تیرۆریستان و ئه‌و بڕیاره‌ ئیقلیمخوازانه‌یەى حكوومه‌تى به‌غدا، ده‌بێت به‌ سه‌ركه‌وتن بۆ گه‌لى كورد ‌كۆتایی بێت؛ هەڵبەت پارتیى دیموكراتى كوردستان له‌ ئێستادا ئه‌مه‌ى كردووەته‌ خاڵى لەپێشینەی ستراتیژیه‌تى خۆى، ئیدى بڕیار به‌سه‌ر كوردستانیاندا فه‌رز نه‌كرێت و خۆیان خاوه‌ن بڕیار بن. (هه‌ورامى) پێى وابوو ئه‌م خاوه‌ندارێتییەیش‌ له‌ چوارچێوه‌ى كیانێكى سه‌ربه‌خۆدا ده‌بێت.
له‌ به‌رامبه‌ردا شاندى بولگاریا پشتگیریى ته‌واوى خۆیان بۆ بەئاکامگەیاندنی ستراتیژیه‌تى پارتى نیشان دا و، به‌ مافێكى بنه‌ڕه‌تى هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كیان زانی و ڕایانگه‌یاند، ئێستاكه‌ بڕیار له‌لاى نه‌ته‌وه‌كه‌تانه‌ و هاوكارتان ده‌بین. له‌ نێو پێكهاته‌ى شانده‌كەی ئەو وڵاتەدا بایەخی جیددیى سۆسیال‌دیموكراتى بولگاریا نیشان ده‌دا بۆ پشتگیریى باشوورى کوردستان.
 

هەواڵی پەیوەندیدار