قوربانیانی قامیشلۆ بوون بە ٢٧ کەس.. زۆرینەیان ژن و منداڵن

قامیشلۆ-KDP.info- بە هۆی ئەو ئاگرەوە کە دوێنێ یەکشەممە بەربووە بنکە تەندروستییەکەی جرنکی شاری قامیشلۆ، تا ئێستا ٢٧ کەس بوونەتە قوربانی کە زۆرینەیان ژن و منداڵن و فەرمانبەری بنکە تەندروستییەکەیشیان تێدا هەیە.
بەپێی زنیارییەکان ئاگرەکەی ئەو بنکە تەندروستییە بە هۆی تەقینەوەی بوتڵێکی غازەوە بووە کە دواتر چەند بوتڵێکی دیکەی ئۆکسجینیش تەقیونەتەوە.
دیارە کە خەڵكێکی دیکەیش هەر بەهۆی ئاگرەکەوە بریندار بوون، ئەگەرچی ڕەوانەی نەخۆشخانەی گشتیی شار کراون، بەڵام زانیارییەکان دەڵێن، برینی هەندێکی بریندارەکان سەختە. هەڵبەت هێشتا لە لایەن دەستەڵاتی خۆجێی قامیشلۆوە دەربارەی قوربانیان ئامارێکی فەرمی ڕانەگەینراوە، بەڵام دەگوترێ کە ٢٧ کەس گیانیان لە دەست داوە.
زریان زیاد




