٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

خوشک و برا برادۆستییەکە پاش 5 ڕۆژ، ئاخری ئازاد كران

سەرچاوە: KDP.info

سۆران-KDP.info-  دیارە چوارشەممەی ڕابردوو پاسدارانی ئێران دوو هاووڵاتیی 'برادۆستی'ـیان لە خواكورك لە سنووری سیدەكان دەستگیر كردبوو؛ بەو بیانووەی گوایە سنووری ئێرانیان بەزاندووە؛ حكوومەتی هەرێم فریایان کەوت و، ئێرانیان هێنایە سەر بار، بەریان بدا.

(كاروان كەریمخان) بەڕیوەبەری شارەدێی سیدەكان بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان ڕایگەیاند: "خەفەت مەغدید، دەهام مەغدید، خوشک و برایەکی خەڵکی گوندی "لیلكان"ـی شارەدێی سیدەكانن؛ چوارشەممەی ڕابردوو چووبوون بۆ کەنگرکردن لە سێگۆشەی هەرێمی كوردستان، ئێران، توركیا؛ کۆمەڵە پاسدارێکیان لێ پەیدا بووبوو، بە بیانووی سنووربەزاندن هەردووانیان گرتبوو؛ کە هەواڵەکەمان زانی لەگەڵ نوێنەری حكوومەتی هەرێم لە ئێران و، كونسووڵی ئێران لە هەولێر کەوتینە قسە؛ شوکر هەروەکچۆن بە ئێرانییەکانمان گوتبوو، هەردووکیان بێگوناح دەرچوون و، بەر دران."

ڕابین شێروانی

 

هەواڵی پەیوەندیدار