٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

باشیك؛ پێشمەرگە و فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانى هاوپه‌یمانان ئه‌م مانگه‌ 200 تیرۆریستى داعشیان کوشتووە

سەرچاوە: KDP.info

باشیك ــ kdp.infoــ فه‌رمانده‌یه‌كى هێزى پێشمه‌رگه‌ له‌ سنوورى میحوه‌رى باشیك ده‌ڵێت پێشمه‌رگه‌ و فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانى ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان ئەم مانگە تێر بنکە و بارەکاگانی داعشیان کوتاوە و، تیرۆریستی زۆریان لێ کوشتوونە.

فه‌رمانده‌ى لیواى (7)ـى پیاده‌ى سۆرانى هێزى پێشمه‌رگه‌ له‌ چیاى باشیك عه‌مید (به‌هرام عه‌ریف یاسین) به ‌ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیموكراتى كوردستانى ڕاگه‌یاند: "وره‌ى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ زۆر به‌رزه‌ و بە سەرۆکایەتیی سەرۆک بارزانی وا خۆمان گورج ده‌كه‌ینەوە تیرۆرستانى داعش ڕابماڵین و بە یەکجارەکی له‌ ناوچه‌ كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم دەریان بکەین. دەستی هاوپه‌یمانانیش خۆش بێت، ئا وەها لە شەڕی داعشدا پشتمان دەگرن؛ هەڵبەت لەوە زیاترمان پێویستە؛ چەکی زیاتر و، مه‌شق و ڕاهێنانى زیاتر و ته‌كنه‌لۆجیاى سەربازی نوێ؛ ئەوە‌ پێداویستى ڕۆژانه‌ى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستانه‌."
عەمید (به‌هرام) دەیشڵێت: "هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ و فرۆكه‌ جه‌نگییه‌كانى ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان، ئەم مانگە مۆڵگه‌ى تیرۆریستانى داعشیان تێرکوت کردووە؛ ٢٠٠ تیرۆریست زیاتریشیان لێ کوشتوونە."

نه‌شوان به‌رزنجى
 

هەواڵی پەیوەندیدار