لیژنه‌ى ئاماده‌كردنى ڕه‌شنووسى ده‌ستوور بۆ ڕاپرسى كۆ ده‌بێته‌وه

هه‌ولێر-KDP.info- سه‌رۆكى لیژنه‌ى ئاماده‌كردنى ڕه‌شنووسى ده‌ستوور بۆ ڕاپرسى ڕایده‌گه‌ینێت، ئه‌مڕۆ چواره‌م كۆبوونه‌وه‌ى لیژنه‌ى ئاماده‌كردنى ده‌ستوورى كوردستان بۆ ڕاپرسى به‌رێوه ده‌چێ و، تێروتەسەل باسی دە‌ستوور دەکرێت.
(د. سیروان زه‌هاوى) سه‌رۆكى لیژنه‌ى ئاماده‌كردنى ڕه‌شنووسى ده‌ستوور بۆ ڕاپرسى به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانى ڕاگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه لیژنه 21كه‌سییەکەی ئاماده‌كردنى ڕه‌شنووسى ده‌ستوورى كوردستان دیسان كۆ ده‌بینه‌وه؛ ئەوە چوارەم کۆبوونەمانە؛ هەڵبەت لەوەتی سە‌رۆكى لیژنه‌كەمان دەستنیشان کردووە، ئەوە یەکەم جارە کۆ دەبینەوە. وا په‌یڕه‌وى ناوخۆى ده‌ستوورمان په‌سه‌ند كردووه و، به‌پێى ئه‌و په‌یڕه‌وه كاره‌كە دەکه‌ین."
(د. سیروان زه‌هاوى) گوتیشى: "ئه‌مڕۆ تێروتەسەل باسی دە‌ستوور ده‌كەین؛ نیازمان وایه له‌گه‌ڵ براده‌رانی ناو لیژنه‌كه وه‌كو ده‌ستپێكى سه‌ره‌كیى پرنسیپه‌كان و میكانزمى كار، كارى له‌سه‌ر بكه‌ین؛ له مادده‌ى هه‌شته‌مى په‌یڕه‌وه‌كەدا هاتوو ده‌ڵێ له یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ى دواى په‌یڕه‌و، میكانزم داده‌نرێت و ستراتیژییه‌كان ده‌ستنیشان ده‌كرێت بۆ گفتوگۆ له‌سه‌ر پرۆژه‌ى ده‌ستوور."
سه‌رۆكى لیژنه‌ى ئاماده‌كردنى ڕه‌شنووسى ده‌ستوور بۆ ڕاپرسى دەڵێ: "دوو بابه‌ت زۆر گرینگه ئه‌مڕۆ كارى له‌سه‌ر ده‌كه‌ین، یه‌كه‌م؛ شێوازى كاركردنەکە به‌پێى مادده‌ى هه‌شتى په‌یڕه‌و، دووه‌مینیش؛ پر‌نسیپه گشتییه‌كان."
نه‌شوان به‌رزنجى




