نێچیرڤان بارزانى سه‌ره‌خۆشى له بایدن ده‌كات

هه‌ولێر-KDP.info- ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 31-5-2015 له په‌یامێكدا كه به بۆنه‌ى كۆچى دواییى كوڕییه‌وه، پێشكه‌شى كردووه، (نێچیرڤان بارزانى) سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، پرسه و سه‌ره‌خۆشى له (جۆو بایدن) جێگری سەرۆکی ئەمه‌ریکا كرد، ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تى:
بەڕێز جۆو بایدن، جێگری سەرۆکی ئەمه‌ریکا،
بەبۆنەی کۆچی دواییی بۆوى کوڕی ئازیزتانه‌وه، بە ناوی گەلی کوردستانی عێراق، پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێزتان دەکەین. کۆچی دواییی بۆو، شۆک و خەمناکی کردین، سەرەخۆشی لە خۆتان و بنەماڵەکەتان و هەموو ئەمه‌ریکییەکان دەکەین.
ئێمە دەبێ لە خزمەتەکانی کوڕه‌كه‌تانه‌وه فێر بین، کە وەک ئەفسەرێکی سەربازیی ئەمه‌ریکا سەرکردایەتیی خزمەتکردنی خەڵکی کردووە و دادپەروەری بەدی هێناوە و جێبەجێکردنی یاسای کردووەتە بنەمای کارەکانی، وه‌ك چۆن بووەتە هاووڵاتییەکی نموونەیی. مه‌رگى بۆو، زیاتر شانازى و بەهاكانى خزمه‌تكردن به خه‌ڵك و ڕێزگرتن و پاراستنى هه‌مووان بێ جیاوازیی ئایینی و نه‌ژادى، دێنێته‌وه یادمان.
ئێمه‌ش خانه‌واده‌كانمان لە خەباتی چەندین ساڵەدا کۆمەڵێک ئه‌ندامانى خێزانیان له برا و خوشک و کەسانی نزیکیان لە دەست داوە و پێی دڵگران بووین، له ناخه‌وه بۆ کۆچی دواییی کوڕی بەڕێزتانیش دڵگرانین و هاوخەمی خۆتان و بنەماڵەکەتانین.
بەڕێز بایدن، تکایە دووبارە هاوخەمیی ئێمە و سەرەخۆشی و دڵگرانیمان قبووڵ بکەن.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان
31-5-2015




