٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سبەینێ وەزیری دارایی دەچێتە پەرلەمان

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-لیژنەی دارایی پەرلەمان، دارایی ساڵی رابردوو بە ناڕوون دەزانێت و پێویستیان بە روونكردنەوە و وردەكاریی زیاتر هەیە، بۆیە سبەینێ وەزیری دارایی دەچێتە پەرلەمان و لەگەڵ لیژنەی داراییدا كۆ دەبێتەوە.

(هیڤا میرخان) بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان گوتی، سەعات 10:30 خولەكی سبەینێ وەزیری دارایی سەردانی پەرلەمان دەكات و لەگەڵ لیژنەی داراییدا كۆ دەبێتەوە.
گوتیشی: "وەزیری دارایی بۆ ئەو مەبەستە بانگهێشتی پەرلەمان كراوە، تا هەندێك وردەكاری لەگەڵ خۆی بهێنێت و پێكەوە لەگەڵ چاودێریی دارایی كۆ ببینەوە، بۆ ئەوەی بتوانین بڕیاری خۆمانی لەسەر بدەین، هەروەها لەوانەیە گۆڕانكاری لە هەندێك شتدا بكەین، چونكە بەیانی دارایی جێگەی حساباتی خیتامی ناگرێتەوە، لەبەر ئەوەی حساباتی خیتامی دەبێت لەناو هۆڵی پەرلەمان پەسند بكرێت، بەڵام سبەی وەزیری دارایی دێتە ناو پەرلەمان و رایدەگەیەنێت، كە خەرجی داهات چۆن بووە و ڕوونی دەكاتەوە".

رابین شێروانی

هەواڵی پەیوەندیدار