٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سێشەممە پڕۆژەیاسای وەرگرتنی قەرز پەسەند دەكرێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- بە گوێرەی زانیاریی پەرلەمانتاری كوردستان (مەردان خدر)، رۆژی سێشەممە پەرلەمانی كوردستان پڕۆژەیاسای وەرگرتنی قەرز پەسەند دەكات.

ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فڕاكسیۆنی پارتیی دیموكراتی كوردستان (مەردان خدر)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "بڕیارە رۆژی سێشەممە پەرلەمانی كوردستان كۆ بێتەوە و تێیدا گفتوگۆ لەبارەی پڕۆژەیاسای ڕاكێشانی مایە لە ڕێگای قەرزكردن لە هەرێمی كوردستان بكات بە گوێرەی ماددەكانی (٧٢، ٧٤ و ٧٥)، لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان ژمارە (١)ی ساڵی ١٩٩٢ی هەمواركراو".
(مەردان) گوتیشی، زۆرینەی فڕاكسیۆنەكان بەو پڕۆژەیاسایە رازین تەنیا ئیسلامییەكان نەبێت، بۆیە رۆژی سێشەممە پەسەند دەكرێت.
بەپێی ئەو پڕۆژەیاسایە، حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەتوانێ تاوەكو پێنج ملیار دۆلار قەرز بكات، بەڵام پێویستە ئەو پارەیە بۆ ژێرخانی ئابووری بێت و ناكرێت بۆ مووچە بەكار بهێندرێت.
بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار