٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

كۆنسووڵی هەنگاریا: حكوومەتی هەرێم لە روودانی كارەساتی مرۆیی رێگر بووە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- كۆنسووڵی هەنگاریا رایگەیاند: "حكوومەتی هەرێم رۆڵێكی گرینگ دەبینێت لە كەمكردنەوە ئازار و مەینەتییەكانی ئاوارە و پەنابەران، بەمەیش رێگر بووە لە روودانی كارەساتی مرۆیی، لە هەمان كاتدا بە نوێنەرایەتیی جیهانی ئازاد شەڕی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش دەكات، ئەمەش مایەی شانازیی هەموو جیهانە و پێویستە وڵاتان هاوكاریی زیاتری كوردستان بكەن لە شەڕكردن دژی داعش".

لە دیدارێكی نێوان (دیندار زێباری) جێگری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە بۆ كاروباری رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان و (د. چابا فیزیكینی) كۆنسووڵی گشتیی وڵاتی هەنگاریادا، باس لە گرینگیی پتەوكردنی زیاتری پەیوەندییەكانی نێوانیان و چۆنیەتیی پەرەپێدانیان كرا، بە تایبەتی لە رووی مرۆییەوە.
كۆنسووڵی گشتیی هەنگاریا جەختی لە پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و هەنگاریا كردەوە و، رۆڵی حكوومەتی هەرێمی بەرز نرخاند لە یارمەتیدانی ئاوارە و پەنابەران و رووبەڕووبوونەوەی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش و لەم بارەیەوە گوتی: "حكوومەتی هەرێمی كوردستان رۆڵێكی گرینگ دەبینێت لە كەمكردنەوە ئازار و مەینەتییەكانی ئاوارە و پەنابەران، بەمەیش رێگر بووە لە روودانی كارەساتی مرۆیی، لە هەمان كاتدا بە نوێنەرایەتیی جیهانی ئازاد شەڕی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش دەكات، ئەمەش مایەی شانازیی هەموو جیهانە و پێویستە وڵاتان هاوكاریی زیاتری كوردستان بكەن لە شەڕكردن دژی داعش".

لەلایەن خۆیەوە (د. دیندار زێباری) تیشكی خستە سەر گرینگیی بەشداریكردنی كۆمپانیاكانی وڵای هەنگاریا لە وەبەرهێنان لە كوردستاندا، بە تایبەتی لە كەرتی نەوت و ئەمەی بە كارێكی گرینگ وەسف كرد و گوتی: "حكوومەتی هەنگاریا پشتیوان و پاڵپشتی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و مافە رەواكانی گەلی كوردە، ئەمەیش مایەی رێز و سوپاسە".

سەبارەت بە ئاوارەكانی ئەنباریش، جێگری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە بۆ كاروباری رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان ئاماژەی دا: "ئێمە خۆمان ئاوارەییمان بینیوە و هەست بە ئازارەكانیان دەكەین، ئێستا نزیكەی 2 ملیۆن ئاوارە و پەنابەر لە كوردستاندا دەژین و حكوومەتی هەرێم بەردەوام هەوڵی داوە بە هانایانەوە بچێت و یارمەتیی داون و سەرەڕای ئەو بارودۆخە سەختە و قەیرانە ئابوورییەی كە هەموو جومگەكانی ژیانی لە هەرێمی كوردستان گرتووەتەوە، حكوومەتی هەرێم بەپێی توانا هەوڵی یارمەتیدانی ئاوارەكانی ئەنبار دەدات، بەڵام ئەمە پێویستی بە بوودجەیەكی تایبەت هەیە و پێویستە لەم رووەوە حكوومەتی بەغدا و رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان و وڵاتە كۆمەكبەخشەكان ئەركی سەرشانیان ڕاپەڕێنن".
 

هەواڵی پەیوەندیدار