٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

د.مەحموود عوسمان: پێویستە دوای دەرکەوتنی هەڵوێستی بەغدا، یەکڕاست لایەنە سیاسییەکان بڕیاری خۆیان بدەن

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info-سیاسەتمەداری کورد (د.مەحموود عوسمان) دەڵێ، پێویستە هەرێم بۆ جارێکی دی گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا بکاتەوە، بەڵام لەگەڵ دەرکەوتنی هەڵوێستی بەغدا سەبارەت بە رێکەوتنی لەگەڵ هەرێم، یەکڕاست لایەنە سیاسییەکان بە سەرۆکایەتی سەرۆکی هەرێم کۆ ببنەوە و بڕیاری خۆیان بدەن.

سیاسەتمەداری کورد (د.مەحموود عوسمان) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی گوت، پێویستە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گفتوگۆیەکی جیددی لەگەڵ بەغدا بکات و، ناکرێت کات دیاری بکرێت؛ بڕوایش ناکەم وەختی بۆ دیاری کرابێت؛ جا ئەگەر بە گفتوگۆ نەگەیشتنە ئەنجام، ئەو کات با ھەرێم بڕیاری خۆی بدات."

(مەحموود عوسمان) دەیشڵێت، ئەگەر
بەغدا-KDP.info-ئەمجارە حکوومەت لەگەڵ بەغدا دانیشتن بکات پێویستە باس لە ھەموو وردەکارییەک بکەن و، دیاری بکرێت کە هۆکاری پابەندنەبوونی بەغدا بە رێککەوتنی لەگەڵ هەولێر چیە؟ دەیەوێ بەرێکەوتنەکە پابەند بێ یان نا؟ بەڵام تا ئێستا ئەو گفتوگۆیە نەکراوە گوایە هۆکارەکەی سەرقاڵی بەغدایە بە شەڕی داعشەوە.

ئەو سیاسەتمەدارەی کورد ڕوونیشی کردەوە، پێویستە لەگەڵ زانینی نیەت و هەڵوێستی بەغدا یەکڕاست هەموو لایەنە سیاسییەکان بەسەرۆکایەتی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆببنەوە و بڕیاری خۆیان بدەن، چونکە ئەمە سیاسەتەو وەرزش نییە تا کاتی بۆ دابنرێت، ئاخر لە سیاسەتدا کات بەوچەشنەی بەغدا بوونی نیە، ئەوەتە لەو هەشت ساڵەی رابردوودا چەندین جار وادە بۆ چارەکردنی کێشەکان دیاریکراوە بەڵام هیچی وای لێجێبەجێ نەبووە، بۆیە دیاریکردنی وادە بەو چەشنەی بەغدا، هەڵەیە.
ئەوەشی خستەڕوو، زۆر گرینگە شاندێکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بچێتە بەغدا یاخود شاندێکی ئەوان بێتە ھەرێمی کورستان، تا هەرێم ئاخر قسەی بەغدا بزانێت ئینجا بڕیاری خۆی بدات.
بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار